به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان به‌ڵێن به ژماره‌یه‌ك جوتیار ده‌دات
بەشێک لە زەویە کشتوکاڵییەکان بەرەو فەوتان دەڕۆن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی به‌ڵێنی داوه ئه‌و جوتیارانه‌ی له‌ناوچه‌ی به‌رده‌قاره‌مانی نزیك سلێمانی زه‌وی بۆ كشتوكاڵ به‌كاردێنن كارئاسانییان بۆ بكرێت و رێگرییان لێنه‌كه‌ن.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، نزیكه‌ی 30 جوتیاری ناوچه‌ی به‌رده‌قاره‌مان سكاڵایان بۆ هێناون كه ده‌یانه‌وێت له زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه هێشتا سیفه‌تی كشتوكاڵی له‌ده‌ست نه‌داوه خانووی پلاستیكی دروست بكه‌ن و به‌ڵێننامه‌ش پڕده‌كه‌نه‌وه هه‌ر كاتێك شاره‌وانی داوایكرد، زه‌وییه‌كان راده‌ست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوێنێ لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی سه‌لام بیلال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییان كردووه به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه بۆ ئه‌و جوتیارانه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان به‌ڵێنی هاوكاریی پێداون و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو كارێك ده‌ربڕیوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه.
هــ. ر
AM:10:31:07/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 5484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت