شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند كارمه‌ندێكی خه‌ڵاتكرد
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی جیهانی كرێكارانه‌وه، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی خه‌ڵاتكرد كه ته‌مه‌نیان له خانه‌نشینی نزیك بۆته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی له شاری سلێمانی، شاره‌وانی سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه، مه‌راسیمێكی رێكخست، سه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌مڕۆدا پێشانگه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و پڕۆژانه كرده‌وه كه پێشتر ئه‌نجامیان داوه و خه‌ڵاتی رێزلێنانیشیان به‌خشیه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌مه‌نیان له خانه‌نشینی نزیك بۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له رۆژانی داهاتووشدا نامیله‌كه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن كه زانیاری سه‌باره‌ت به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوشاری سلێمانی تێدایه.
هــ. ر
PM:12:45:01/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت