شەری هەڵبژاردن دەگوێزرێتەوە بۆ سەر جەستەی کاندیدە ژنەکان
شەری هەڵبژاردن دەگوێزرێتەوە بۆ سەر جەستەی کاندیدە ژنەکان
وێستگه نیوز- رەزوان زەڵمی-diplomaticmagazine.net
.
بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه پێده‌نێته هه‌فته‌ی پێش كۆتایی، رۆژ به رۆژ گوتاری لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كدی گه‌رمتر ده‌بێت، تا ئه‌و سنوره‌ی كه هه‌ندێ كاندید باس لەوە دەکەن لە لایەن رکابەرەکانیانەوە " هەرەشەی دروستکردنی مه‌له‌فی ئه‌خلاقیان لێدەکرێت و بەوە ده‌ترسێنرێن".
روخۆش ئیسماعیل سابر، كاندید له لیستی هاوپه‌یمانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به دروستكردن و هەرەشەی بڵاوکردنەوەی مه‌له‌فی ئه‌خلاقی و ڤیدیۆ و وێنه‌ی کاندیدە ژنەکان لە هه‌ندێ سایت و تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌برێت و به‌شتێكی قێزه‌ون ناوی ده‌بات و بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت :" دروستكردنی مه‌له‌فی ئه‌خلاقی بۆ كاندیده‌كان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقییه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رامبه‌ر له كه‌دار بكه‌ن دیاره له ده‌نگ و ئه‌دای به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ترسن و ده‌زانن چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر داناوه".
هه‌رچه‌نده، هاوڕێ تۆفیق به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له سلێمانی پێیوایه "سەرجەم کاندیدی لیستەکان به فلته‌ری كۆمسیۆندا تێپه‌ریوون، دواتر ناوه‌كانیان تۆمار كراوه، بۆیه ناكرێت كاتێك وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی كاندیدێك یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه دێـته به‌رده‌ستمان خێرا تۆمه‌ت بده‌ینه پاڵی و متمانه‌ی پێ بكه‌ین".
روخۆش ئیسماعیل، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه "ئه‌گه‌ر كاندیدێك هه‌بێت كێشه‌ی ئه‌خلاقی هه‌بێت ده‌بوو له سه‌ره‌تاوه كۆمسیۆن ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بووبێت و به‌ووردی به‌دواداچوونی بۆ رابردووی كاندیده‌كان بكردایه تاوه‌كو ئێستا خۆیان و لیسته‌كانیشیان رووبه‌رووی مه‌ترس و ئیحراجی ده‌نگده‌ران نه‌بنه‌وه".
له سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چه‌ند گرته ڤیدۆییەک بڵاوکرانەوە، یەکێک لەو کاندیدە ژنانەشی کە گرتەیەکی ڤیدۆیی درایە پاڵ، روونكردنه‌وه‌ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد " ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایله‌كه‌یان دزیبووم و شته‌كانیان بڵاو كردومه‌ته‌وه بهاتنایه‌ت خۆم وێنه و ڤیدیۆكه‌م پێ ده‌دان چونكه له‌خۆم ناترسم".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه بۆ دبلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌دوێت و ده‌ڵێت:" له ئەمرۆدا ته‌كنه‌لۆژیا هێنده پێشكه‌وتووه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت وێنه‌و ڤیدۆی كه‌سه‌كان ده‌ستكاری بكرێت و دواتر مامه‌ڵه‌یه‌كی نا ئه‌خلاقی پێوه بكرێت، بۆیه ناكرێت كاتێك وێنه‌یه‌كی نه‌شیاوی كاندیدێك یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه دێـته به‌رده‌ستمان خێرا تۆمه‌ت بده‌ینه پاڵی و متمانه‌ی پێ بكه‌ین."
،،
به‌رێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: هه‌رچه‌نده كاندیده‌كان به فلته‌ری كۆمسیۆندا هاتوون به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ڤیدیۆ و وێنه دروستكراوانه‌ی كه له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه به به‌ڵگه پشت‌راست بكرێـته‌وه، ئێمه‌ش له كۆمسیۆن جارێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه و رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.
دەشڵێت:"هه‌رچه‌نده كاندیده‌كان به فلته‌ری كۆمسیۆندا هاتوون به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ڤیدیۆ و وێنه دروستكراوانه‌ی كه له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه به به‌ڵگه پشت‌راست بكرێـته‌وه، ئێمه‌ش له كۆمسیۆن جارێكی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه و رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر."
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی رێوشوێن به‌رامبه‌ر هه‌ر كاندیدێك له كۆمسیۆن، هاورێ تۆفیق دەڵێت:" ده‌بێت له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت و دواتر بریاری دادوه‌ر چی بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئەگەر پێویست بكات ناوی كاندیده‌كه له تۆماری ده‌نگدان ده‌سرینه‌وه به‌ڵام تائێستا هیچ كاندیدێك ناوی نه‌سراوه‌ته‌وه و ته‌نها قسه‌ی نا فەرمین و ئێمه‌ش له فه‌یسبووك بینیومانه".
ده‌شڵێت:" پارتی ئه‌مرۆ وه‌ك هێزی یه‌كه‌م و كاریگه‌ر به ئامانجگیراوه و مه‌له‌فی ئه‌خلاقی بۆ كاندیده‌كانی دروست ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئافره‌ته‌كانی، چونكه ژنان ره‌مزی حه‌یاوحورمه‌ت و رێزن لە كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆیە ده‌یانه‌وێت له‌كه‌داریان بكه‌ن".
كاندیده ژنەکەی لیستی هاوپەیمانی پێیوایە، کە "ده‌بێت هاوكاری ژنان بكرێـت بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام بن و كاریگه‌ریان هه‌بێـت له كۆمه‌ڵگەدا نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ بدرێت بریندار بكرێن و له رێگه‌ی دروستكردنی مه‌له‌فی ئه‌خلاقییه‌وه لێیان بدرێـت، داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌كات كه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م فۆبیایه كه وه‌ك مین له ده‌روون و رۆحی ئافره‌تانی كاندیدا چێنراوه، پوچه‌ڵ بكرێته‌وه".
له رووی دانانی كاریگه‌ریی ده‌روونییه‌وه، د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر وه‌ك پزیشكی ده‌روونی بۆ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌دوێت و ده‌ڵێت:" بابه‌تی دروستكردنی مه‌له‌فی ئه‌خلاقی و ده‌ستبردن بۆ رابردوو و ژیانی تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان بابه‌تێكی جیهانیی و گشتییه و ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گرتووه‌ته‌وه، ده‌نگده‌ری كورد زۆرتر به لایه‌نی هه‌ست و سۆز ده‌نگ ده‌دات، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت له رێی جوڵاندنی ئه‌و لایه‌نه‌وه كاندیدێك تۆمه‌تبار بكرێت و لای خه‌ڵكی ناشیرین بكرێت و ده‌نگده‌ر له ده‌روونه‌وه له ئه‌خلاق و كرداری بترسێت و دواتر ده‌نگی پێ نه‌دات، بۆیه له كۆڵگه‌ی كوردی مه‌له‌فی ئه‌خلاقی بۆ كاندیده به‌هێزه‌كان دروست ده‌كرێـت تاكو ده‌رنه‌چن".
د. جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه "هه‌ندێك زانیاریی هه‌ن كه كه‌سانێك یاخود لایه‌نێك هه‌بن بیانه‌وێت به به‌رنامه له رێگه‌ی دابینكردنی پاره و دروستكردنی مه‌له‌فی ئه‌خلاقییه‌وه دژی نه‌یاره‌كانیان بوه‌ستنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش دواتر كاریگه‌ریی خۆی داده‌نێت چ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر چ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی كاندیده‌كه".
جارێكی دیكه هاورێ تۆفیق وه‌ك بەرپرسێکی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باس له‌م بابه‌ته ده‌كات و ده‌ڵێـت:" كێشه‌كه ته‌نها ئه‌مرۆ نییه به‌ڵكو دوێنێ و له رابردوودا ئه‌مه هه‌بووه و گرەنتی نییه له داهاتووشدا دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه ده‌مێكه ئێمه هاوار له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین یاسایه‌كی رێكخراو بۆ تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابنرێـت تاكو هه‌ر كه‌سه و به‌ویستی خۆی به‌بێ زانیاری له رێگه‌ی ناوی خوازراوه‌وه شت بڵاو نه‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م مه‌له‌فه ئه‌خلاقیانه‌ش زۆرتر له رێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه زۆربه‌یان دوورن له‌راستییه‌وه".
پسپۆریه ده‌رونییه‌کە دەشڵێت:" جوڵاندنی مه‌له‌فی نائه‌خلاقی خۆی له خۆیدا كارێكی نا ئه‌خلاقییه كه به‌بێ به‌ڵگه كه‌سێك تۆمه‌تبار بكه‌یت به بابه‌تێك كه له كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌بێت، یاخود بابه‌ته‌كه شه‌خسی بێت و بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌كار بێت و بته‌وێت جه‌نگێكی سیاسی به‌جه‌سته‌ی كه‌سێكی بێ تاوان بكه‌یت".
بۆ هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، لە سەرتاسەریی عێراقدا کە بۆ ١٨ بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراوە، 6 هه‌زار و 904 كه‌س كاندیدن كه، 2 هه‌زار و 54 كاندیان ژنن، یەکێتی ٣١ و پارتی ٤١ و گۆران ٨ و کۆمەڵ ٢ و هاوپەیمانی ٢٣ و یەکگرتوو ١٧ ژنیان لە لیستەکانیاندا کاندید کردووە.
PM:02:10:29/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت