مێردمنداڵێك خنكا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له ناحیه‌ی سێمێل خنكاوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ تیمی فریاكه‌وتنی بنكه‌ی ناحیه‌ی سێمێل له رووداوێكی خنكان ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی دهۆك ده‌ڵێت: "پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت مێردمنداڵێك به‌ناوی (خ.و.ق.) ته‌مه‌ن 14 ساڵ له مسیریكێ خنكاوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تیمی فریاكه‌وتنی بنكه‌ی سێمێل توانییان ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه له ئاوه‌كه ده‌ربێنن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی له شاری دهۆك كراوه.
PM:09:55:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت