عه‌بادی بێته سلێمانی ئه‌م وێنانه‌ی ده‌بینێت
عه‌بادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سر
وێستگه نیوز-
وابڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ عه‌بادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سر بگاته سلێمانی و له‌ئۆتێل گرند ملنێۆمی شاره‌كه به‌شداربێت له‌مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌ی هه‌روه‌ها به‌شداریش ده‌كات له‌كردنه‌وه‌ی باره‌گای لیستی نه‌سر له‌شاره‌كه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌شێكی زۆری وێنه‌كانی له‌سه‌ر ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه شێوێنراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئیبراهیم ره‌شید، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر له پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وه كارێكی ئاساییه، چونكه له كوردستانیش وێنه‌ی سه‌رۆك لیست و كاندیدی حزبه‌كانیان دڕاندووه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و وێنانه ده‌گۆڕن.
لێدانی نیشانه‌ی ره‌تكردنه‌وه له وێنه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناوبراو بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.
وابڕیاره عه‌بادی سه‌رۆكی لیستی نه‌سر سه‌ردانی شاری هه‌ولێرو دهۆكیش بكات.
AM:10:46:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 36324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت