به وێنه.. گه‌نجترین و شۆخترین خانمه كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق
سلڤانا دڵشاد شه‌معون كوركیس
وێستگه نیوز ـ
سلڤانا دڵشاد شه‌معون كوركیس، گه‌نجترین خانمه كاندیده كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق خۆی كاندید كردووه له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌بی له به‌غدا.
سلڤانا به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كۆیه‌یه و مه‌سیحییه، سلڤانا ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له‌سه‌ر لیستێكی به‌غدا خۆی بۆ په‌رله‌مانی عیراق كاندید كردووه.
به‌پێی چه‌ند ماڵپه‌رێك كه وێنه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، سلڤانا پێشتر مۆدێل و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ بووه، سلڤانا تاتوویه‌ك به ده‌ستی چه‌پییه‌وه‌یه‌تی و وێنه‌ی تاتووه‌كه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌كه.
سلڤانا ناسراوه به سلڤانا عیراقی و له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌ر به‌و ناوه‌وه بانگه‌شه ده‌كات.
هــ. ر
AM:10:41:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 71374
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت