تره‌مپ هۆشداری ده‌داته ئێران
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری دا له‌وه‌ی گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه، رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به "كاره‌سات" وه‌سف كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له كۆشكی سپی، وتی: "ئێران رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ده‌بێته‌وه گه‌ر ده‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه".
ئه‌م هۆشدارییه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند كه پێده‌چێت وڵاته‌كه‌ی له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له 2015دا ئیمزا كراوه.
شه‌مخانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "گه‌ر رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، رێكخراوی وزه‌ی ناوكی ئێران ئاماده‌یه چالاكییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئێران له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و سێ بژارده‌یه‌ی تاووتوێی ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران هۆشداری دایه تره‌مپ له كاردانه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێكه‌وتننامه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌گه‌ڵ تاران و رایگه‌یاند كه گه‌ر ئه‌و كاره بكات رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی خراپ ده‌بێته‌وه.
پێشتر تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه گه‌ر تا 12ی ئایاری داهاتوو هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌و خه‌وشانه چاك نه‌كه‌ن كه له رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا هه‌یه، ده‌ست به سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ش سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی رێككه‌وتووه كه هه‌ردوو وڵات پێویسته رێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بكه‌ن.
ئامانج له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كه له 1970دا چووه بواری جیبه‌جێكردنه‌وه رێگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی تواناكانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و زامنكردنی مافی ئه‌ندامانی بۆ په‌ره‌پێدانی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییانه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:10:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت