یه‌كه‌م قوربانیی روداوەکەی كه‌نه‌دا ئەم کچەیە
ئانی و میانیسیان
وێستگه نیوزـ
یه‌كه‌م قوربانیانی روداوه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی نیسانی 2018ی كه‌نه‌دا كه تیایدا 10 كه‌س كوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون، كچێكه به‌ناوی ئانی ماری دامینكۆ.
ئانی كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی بواری كارگێڕیی وه‌به‌رهێنان بووه و وه‌ك خۆبه‌خشیش كاری كردووه و به‌وته‌ی هاوڕێكانی كۆلێجی ده‌ڵێن هه‌میشه كه‌سێكی روخۆش بووه و خولیای گه‌شت و كاركردن بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنكاری ئانی وتویه‌تی: "بیری زه‌رده‌خه‌نه‌كانی ئانی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر چیتر لێره نه‌یبنیم".
هه‌ر له روداوی شێلانی هاوڵاتیانی شاری تۆرنتۆ كه به ئۆتۆمبیلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ره‌نگ سپی ئه‌نجامدرا كه بكوژه‌كه به كرێ گرتویه‌تی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور رایگه‌یاندوه كه دوو هاوڵاتیی وڵاته‌كه‌ی له روداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بووه.
پۆلیسی كه‌نه‌دا گومانلێكراوی سه‌ره‌كیی روداوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه كه ناوی ئالێك میانیسیان-ه وته‌مه‌نی 25 ساڵه و دانیشتوی ناوچه‌ی ریچمۆڵن هیڵ-ی شاری تۆرینتۆیه.
دوای 26 خوله‌ك له روداوه‌كه ئالێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرراوه و كرده‌وه‌كه‌شی له دوریی 16 كیلۆمه‌تر له شوێنی كۆبونه‌وه‌ی وزاره‌یی وڵاتانی G7 ئه‌نجامداوه.
میدیاكانی كه‌نه‌دا ساتی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به پۆلیس ده‌ڵێت: "ده‌مانچه‌م پێیه، بمكوژن، ته‌قه‌م لێ بكه‌ن".
هاوڕێكانی كاتی خوێندنگه‌ی ئالێك میانیسیان ده‌ڵێن كه پێشتر ئه‌و گومانلێكراوه له ئاماده‌ییه‌كی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان خوێندویه‌تی و هه‌ندێكجار هه‌ڵوسكه‌وتی نامۆ بووه، به‌ڵام هیچ كارێكی توندوتیژیی نه‌كردوه.
گومانلێكراوه‌كه له بواری به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كاری كردوه و ئێستا هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك به‌رده‌ست نییه.
PM:09:52:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 10274
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت