به‌وێنه و ڤیدیۆ... سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز –
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی رێكخراوی داعش كه له سوریاوه چووبووه ئه‌و وڵاته، ده‌ستگیر كرا.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كه ره‌گه‌زنامه‌ی سوری هه‌یه و له‌سه‌ره‌تای نیساندا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتووه‌ته خاكی لوبنان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی، ناوبراو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش بووه و له سوریا چه‌ندین خولی شه‌رعی و سه‌ربازی بینیوه و له سوپای ویلایه‌تی سه‌ر به "ویلایه‌تی حمس"ی داعش، به‌رپرسی سه‌ربازی بووه و وه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و مه‌یدانی به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردووه.
هه‌روه‌ك به‌شداریكردووه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری ته‌دموری سوریا و دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كه، له بڵاوكراوه‌یه‌كی داعشدا ده‌ركه‌وتووه.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌گوێره‌ی دانپێدانه‌كانی، ئه‌و كه‌سه به‌رپرسی راسته‌وخۆی ژماره‌یه‌ك گه‌نجینه‌ی چه‌كی نهێنی داعش بووه له شاری ئه‌لسخنه و ناوچه‌كانی تری سوریا و له ئێستادا رووبه‌ڕووی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراوه‌ته‌وه.
PM:06:57:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3506
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت