وتەبێژی یەکێتی: داوا دەکەین لایەنە ئەمنییەکان بەپەلە بکوژانی فارس محەمد ئاشکرا بکەن
سەرۆک مام جەلال و فارس محەمەد-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر كوژرانی فارس محه‌مه‌د سادق، كادری پێشووی یه‌كێتی جەختی کردوە: یه‌كێتی داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كات هه‌رچی زووه بكوژانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی و كادری پێشكه‌وتوی سیاسی فارس محه‌مه‌د سادق بدۆزێته‌وه و راده‌ستی دادگایه‌كی عادیلانه‌ی بكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی نیسانی 2018 به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر و کوژرانی فارس محه‌مه‌د سادق، بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان و کادری حزبەکەمان، جێگه‌ی نیگه‌رانییه و داوا له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕوانی هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن بۆ دەستگیرکردنی بكوژرانی ئەو کادرە.
وتیشی: "كاكه فارس یه‌كێكه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ره و ئه‌ندامی بۆردی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی یه‌كێتی بووه و كادرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتی بووه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناكه‌وین، به‌ڵام هاوكات داوا ده‌كه‌ین كه هێزه ئه‌منییه‌كان په‌له بكه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی بكوژرانی فارس سادق محه‌مه‌د."
وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: من له نزیكه‌وه فارس محه‌مه‌د كه ناسراوه به فارسی جوتیاران ده‌ناسم و بڕوام نیه هیچ دوژمانیه‌تییه‌كی هه‌بووبێت، چونكه تا بڵێی كه‌سێكی گونجاو بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، وتیشی: "روداوه‌كه بۆ روداوه‌كه بۆ یه‌كێتی دڵته‌زێنه و جێگه‌ی غه‌مبارییه‌كی زۆره، بۆیه لێره‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كادیره تێكۆشه‌ره‌مان راده‌گه‌یه‌نین."
فارس محمه‌د ته‌مه‌نی نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ ده‌بێت و له ساڵی 1986 ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و چوار منداڵی به‌ناوه‌كانی بینا - چرا - فه‌رمان - ئه‌سرین هه‌یه،پێشتر كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو و چه‌ندین پۆستی جیاوازی وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌ك ئاواره‌ی سلێمانی بووه، ئێستاش دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئازادی هه‌ولێره.
PM:04:52:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 29284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت