ئارینا ده‌نگی‌ خۆی‌ یه‌كلاكرده‌وه‌



وێستگه‌نیوز-

كچه‌ بێژه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان 24 ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و یه‌كلابۆته‌وه‌ نه‌ده‌نگ ده‌دات به‌كاندیدێكی‌ دیاریكراو نه‌ ده‌نگیش ده‌دات به‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق.

ئارینا، له‌رێگه‌ی‌ په‌یجه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك تكا ده‌كات كه‌ كه‌س ریكلامی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ بۆ نه‌نێرێت.

ئارینا ده‌ڵێت: تکایە هیچ کەس ریکلامی کاندید و هیچ حێزبێکم بۆ نەنێرێ، من نە پشتگیری کەسیان ئەکەم، نە بڕوام بە کەسیانە و نە دەنگیش ئەدەم بۆ عێراق، جا بەسە بێزار کردنی خەڵک، ناوێری سەر بە مەسنجەرا بکەی یەک ملیۆن سەر و شکلی جیاواز و درۆ و دەلەسە ئەبینی.

 "ئارینا حەمید مەجید" ساڵی 1988 لەشاری بۆكان لە ڕۆژهەڵانی كوردستان لەدایك بووە و ماوەی 11 ساڵە لە باشوری كوردستان ژیان بەسەر دەبات و هاوسه‌ری‌ كۆمار كوڕه‌ بێژه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان 24 ه‌.


PM:12:03:24/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 28498 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو