دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تێك و ده‌زگایه‌كی ئه‌منی وه‌ریده‌گرن

‌دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رایگەیاند، بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.


رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2018، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند.

به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ سێشەممە 24ی نیسانی 2018، مووچەی‌ ئەنجومەنی‌ ئاسایش و مووچەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ دابەشدەکرێت.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: رۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2018، مووچەی‌ خانەنیشنی‌ سەربازی‌ و مەدەنی‌ و مووچەی‌ زێرەڤانی‌ و بەرگری‌ و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2018،  مووچەی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە و یەکەکانی‌ 70 و 80 دابەشدەکرێت".

هــ. ر


AM:08:27:24/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 7172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو