چیرۆكی كاندیده چه‌ندباره‌كان بۆ هەڵبژاردن بخوێنەرە
هەڵبژاردنەکان بازاڕی کاندیدەکانی گەرم کردووە
وێستگه نیوز ـ
موحسین ره‌زایی، یه‌كێكه له كه‌سه كاریگه‌ره سه‌ربازییه‌كانی ئێران، ماوه‌یه‌كی زۆر فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بووه، بروانامەی دکتۆرای لە زانستی ئابوریی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە، ئێستا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه و باوه‌رپێكراوی عه‌لی خامنه‌ییه، موحسین ڕه‌زایی له 1993 به‌رده‌وام خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید ده‌كات، به‌جۆرێك ئێستا بووه‌ته نوكته له ناو ئێرانییه‌كاندا، ده‌ڵێن گوایه له دوایین خۆكاندیدكردنی چووه‌ته لای كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تاران، ئه‌وانیش پێیان وتووه "به‌مه‌رجێك ده‌نگ پێده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌وچوویت، ئیتر خۆت كاندید نه‌كه‌یته‌وه".
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق زۆر كه‌س ده‌بینرێن كه بارودۆخیان وه‌ك موحسین ڕه‌زاییه به‌رده‌وام خۆیان كاندید ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌رناچن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆڵ ناده‌ن و پێیانوایه ڕۆژێك دێت بچنه سه‌ر كورسی په‌رله‌مان، كه ئێستا له ناو خه‌ڵكدا به "كاندیده چەندباره‌كان" ناوده‌برێن.
قومریه محه‌مه‌د، چه‌ند جارێكه خۆی كاندید ده‌كات و هه‌ر ده‌رناچێـت، سه‌باره‌ت به خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت:" من سێجاره خۆم كاندید ده‌كه‌م و ده‌رناچم به‌ڵام كۆڵ ناده‌م و ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌چم بۆ جاری چواره‌میش خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه، چونكه بروا و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه كه بگات به ئامانجه‌كه‌ی".
ئه‌م كاندیده، كچی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆچكردووی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مجاره‌یان حزبه‌كه‌ی وازی لێ نه‌هێناوه و پێشنیازیان بۆ كردووه خۆی كاندید بكات. ده‌شڵێت:"من دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامیم و ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه منیان خۆش ده‌وێت و ده‌نگیان پێداوم به‌ڵام خوا نه‌یكردووه به نسیبم كه جارانی پێشوو ده‌رنه‌چم".
شیروان شه‌مێرانی، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشتر له ساڵی 2010 له بازنه‌ی به‌غداد بۆ یه‌كگرتوو خۆی كاندید كرد به‌ڵام وه‌ك باقی كاندیده‌كانی دیكه‌ی كورد له به‌غداد ئه‌ویش ده‌رنه‌چوو، هه‌ڵبژاردنی 2014ش بۆ په‌رله‌مانی عێراق خۆی كاندید كرده‌وه دیسان ده‌رنه‌چوو.
ئه‌و سێیه‌م جاره خۆی كاندید ده‌كات و له‌م باره‌یه‌وه به دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی ڕاگه‌یاند:"كێشه نییه جاری یه‌كه‌م ده‌رنه‌چیت گرنگ ئه‌وه‌یه له دووه‌م جاردا به كێشه‌كان بزانیت و هه‌وڵی ده‌رچوون بده‌یت، چونكه له وڵاتانی پێشك كه‌وتووش كاندید هه‌یه 12 جار خۆی كاندید كردووه".
ده‌شڵێت:" هه‌ندێ كات ئه‌و كاندیده‌ی ده‌رناچێت هۆكاری كه‌سی و خودی كاندید نییه، به‌ڵكو زۆرجار ململانێی حزبی وا ده‌كات هه‌ندێ كاندید ده‌ربچن و هه‌ندێكی دیكه ده‌رنه‌چن، هه‌ندێ كاتیش ناسراوی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ ده‌رچوونی كاندید، هه‌ندێك كاندید كه‌سی زۆر شاره‌زاو لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوون به‌ڵام ده‌رنه‌كه‌وتنیان وا ده‌كات كه خه‌ڵك نه‌یان ناسێت و ده‌رنه‌چن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شانسی ده‌رچوونی نه‌بوو وه‌ك پێشوو جارێكی تر خۆی كاندید ده‌كاته‌وه، شیروان شه‌مێرانی وتی:"قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌م ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه یان نا، چونكه دڵنیام ئه‌مجاره من ده‌رده‌چم بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق".
به‌هرۆز عه‌لی، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه له پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و پێشتریش خۆی كاندید كردووه به‌ڵام شانسی ده‌رچوونی نه‌بوو، به‌هرۆز عه‌لی به دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌ڵێت:" خه‌ڵكی هۆشیاری نییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌گه‌رنا شتێكی زۆر ئاساییه كه كه‌سێك زیاد له جارێك خۆی كاندید بكات، من شاره‌زای عيراقم بۆیه جارێكی دیكه خۆم كاندید کرد بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌ر شاره‌زاییم له عێراق و كاروباری ده‌وڵه‌تداریی نه‌بوایه خۆم كاندید نه‌ده‌كرده‌وه".
كاندیده‌كه‌ی گۆران، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆڵ نادات و ئاماده‌یه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش خۆی كاندید بكاته‌وه چونكه ئامانجی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكات.
به‌هرۆز عه‌لی ده‌شڵێت:" من سیاسه‌ت به زانست ده‌كه‌م نه‌ك وه‌كو هه‌ندێ كاندید كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی بێ بنه‌ما و جوڵاندنی لایه‌نی سۆزداریی خه‌ڵك ده‌رچوون، منیش ده‌متوانی به قسه‌ی زل و بێ كردار هه‌ستی خه‌ڵك بجوڵێنم و ده‌ربچم به‌ڵام نه‌مكرد.
12ی مانگی داهاتوو، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عيراقه، زیاتر له 7300 كه‌س بۆ 329 كورسی په‌رله‌مان خۆیان كاندید كردووه، كه 9 كورسیان كۆتای كه‌مینه‌كانه.
هــ. ر
PM:02:26:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت