باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیادا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی نیسانی 2018 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له كاتی شه‌ودا و ئه‌گه‌ری بارینی لێزمه‌باران هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28، سلێمانی 27، دهۆك 26، كه‌ركوك 30 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 22ی نیسانی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیادا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 27 پله، سلێمانی 26، دهۆك 25، كه‌ركوك 30 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:45:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت