به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی: 23 وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی به‌نزینی نۆرماڵیان به محسن فرۆشتوه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكرد كه له ناوچه‌كانی پشدەر و رانیە و حاجی ئاوا و چواقوڕنە، 23 وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی به‌نزینی نۆرماڵیان به محسن فرۆشتوه.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرایكردوه لەدرێژەی کارەکانی هۆبەی کوالیتی بەڕێوەبەرایەتیمان لیژنەی پشکنینی سووتەمەنی سەردانی پشدەرو رانیە و حاجی ئاوا و چواقوڕنەیان کرد و پشکنینیان بۆ 23 وێستگەی سووتەمەنی ئەنجامدا.
ده‌شڵێت "وەک لەوێنەکانی هاوپێچدا دیارە زۆرێک لەویستگەکان هەمان بەنزینی نۆرماڵیان بە محسن فرۆشتووە بۆیەکاری یاسایان بەرامبەر ئەنجام درا".
PM:11:57:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 8088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت