به‌ڤیدیۆ.. رێكلامه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ حلـله‌ لادرا


وێستگه‌ نیوزـ

قایمقامیه‌تی شاری حلـله‌-ی ناوه‌ندی پارێزگای بابل به‌ هاوكاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان سه‌رجه‌م ئه‌و پۆسته‌ر و رێكلام و لافیتانه‌یان لادا كه‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ شوێنه‌ نه‌گونجاوه‌كان دیانناوه‌.

سه‌باح فه‌تلاوی، قایمقامی ناوه‌ندیی قه‌زای حلـله‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و داواكارییه‌كانیان، قایمقامیه‌ت ده‌ستیكردوه‌ به‌ لابردنی وێنه‌ی كاندیده‌كان له‌ بلواری ناوه‌ندی و شوێنه‌ گشتییه‌كان.

وتیشی كه‌ قایمقامیه‌ت داوای هاوڵاتیانی فه‌رامۆش نه‌كردوه‌ و به‌هاوكاریی ئه‌وان وێنه‌ و رێكلامی ئه‌و كاندیدانه‌یان لابردوه‌ كه‌ پێشێلكارییان كردوه‌.

رفع تجاوزات الدعاية الانتخابية في الحلة -شارع 40 صباح اليوم #الأعلامي_وليدالصياد

Posted by ‎وليد الصياد‎ on Tuesday, April 17, 2018


PM:11:15:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 3616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت