فازل نەبی: به‌غدا 317 ملیار دیناری دیكه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عیراق ئاشكرایكرد بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی عیراق 317 ملیار دیناری دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و هه‌ركاتێك پاره‌كه بگات موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت كه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. فازل نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عیراق وتی: "هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه كردووه و گه‌یشتووه، به‌ڵام به پێی په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، تائێستا پاره‌كه نه‌گه‌یشتووه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه بكرێت."
د. فازڵ نه‌بی وتیشی: "بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی داراییی حكومه‌تی عیراق نوسراوی فه‌رمی بكات بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه بكرێت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه : "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو چۆن به‌ڵێنی دابوو به پێی سیستمی نوێ، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت."
ڕوونیشی كرده‌وه: "حكومه‌تی عیراق مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئه‌وكاته‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، كه ڕه‌نگه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن."
حكوومه‌تی عیراق بڕیاری داوه مانگانه 317 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و دوای ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ئێستا به پێی سیستمی نوێ، موچه دابه‌ش ده‌كات.
PM:10:03:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 9960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت