چۆمان..دوای رۆژێك له دیارنه‌مانی هاوڵاتییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رێگه‌ی قاچاغی شاخاكانی سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێران له شاخ هه‌ڵدێرا و دوای رۆژێك له دیارنه‌مانی دۆزرایه‌وه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه، ئه‌وهاوڵاتییه به‌ناوی (م. ر. ر) تەمەن 55 ساڵ، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به رێگه‌ی چاقاغدا هاتووه، به‌ڵام له یه‌كێك له شاخه‌كانی سه‌ر سنور و دۆڵی ئالانه هه‌ڵدێراوه و ماوه‌ی 27 كاتژمێر بێ سه‌روشوێن بووه.
دواتر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی حاجی ئۆمه‌ران چوونه‌ته شوێنه‌كه و دوای دوو كاتژمێر له گه‌ڕان به شوێن ئه‌و پیاوه 55 ساڵییه، دۆزیویانه‌ته‌وه و به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی هه‌ڵدێرانه‌كه‌ی، ئه‌و پیاوه قاچێكی شكاوه و چاره‌سه‌ری پێویستیشی بۆ كراوه.
PM:09:31:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت