مه‌سعود حه‌یدر: نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م كشانده‌وه
مه‌سعود حه‌یده‌ر
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان بڵاوكرایه‌وه، ناوبراو ده‌ڵێت: لەسەر داوای ھاورێ و دۆست و ھەلسوراوان و دەنگدەرانی گۆران ئەو نامەیه‌م کشاندەوەو ,لە چوارچێوەی سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەردەوام دەبم لە ئیشوکارو لەسەر رێبازی ڕه‌وانشاد نەوشیروان مستەفا.
رۆژی سێشه‌ممه، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوبۆوه‌و ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كی تری‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بم
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوبراودا هاتووه "سەبارەت بە دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەم لە بزووتنەوەی گۆران و فراکسیۆنی گۆران, ئه‌و دووپات دەکه‌مه‌وه کە ئەندامی فراكسیونی گۆرانم و لە چوارچێوەی بەرنامەو سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان کار‌و چالاکیه‌کانم ئەنجام ئەده‌م و نوێنەرایەتی گۆڕان دەکه‌م لە ئەنجومەنی نوێنەران".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "لەسەر داوای ھاورێ و دۆست و ھەلسوراوان و دەنگدەرانی گۆران ئەو نامەیه‌م کشاندەوەو ,لە چوارچێوەی سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەردەوام دەبم لە ئیشوکارو لەسەر رێبازی ڕه‌وانشاد نەوشیروان مستەفا.".
PM:04:47:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 72298
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت