هێشوو رێبوار: مۆبایلەکەم براوە و هەموو وێنەکانی ناوی بۆ مەرامی خراپ بڵاوکراونەتەوە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
هێشوو رێبوار، كاندیدی ژماره 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایگه‌یاند، هاندی مۆبایله‌كه‌ی دزراوه و هه‌موو وێنه كه‌سییه‌كان و ڤیدیۆكانی كه تیایدا بووه بڵاوكراوه‌ته‌وه و بۆ مه‌رامی خراپ به‌كارهێنراوه.
د. هێشوو رێبوار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی رایگه‌یاند: له لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه مۆبایلەکەی براوەو هەرچی وێنەو پارچە ڤیدیۆکانی ناوی بۆ مەرامی خراپ بڵاوکراونەتەوە، هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه كراوه كه لە خۆپاڵاوتنی کشابێتەوە.
دكتۆره هێشوو وتی: "تۆمەت و ناوزڕاندن بۆ من شانازیه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه هه‌وادارێكی باشم هه‌یه له سلێمانی، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه به هیچ جۆرێك نه‌كشاومه‌ته‌وه و ئاماده‌ش نیم بكشێمه‌وه و هه‌رگیز ده‌ست له‌م رێبازه هه‌ڵناگرم و به‌رده‌وام ده‌بم به ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونم".
راشیگه‌یاند: "نه‌یارانی پارتی دیوكراتی كوردستان چاویان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی من و لیستی ژماره 184ی حزبه‌كه‌مان هه‌ڵنایات و، نایانه‌وێت هیچ كام له كاندیده‌كانیان سه‌ركه‌وتووبن به‌تایبه‌تی من، به‌ڵام پێم وایه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره كۆمه‌ڵێك نه‌یار تانه‌و ته‌شه‌ری لێده‌ده‌ن".
وتیشی: "داوا له هه‌وادارانی پارتی و ده‌نگده‌رانی خۆم ده‌كه‌م گوێ له هیچ كام له‌م نه‌یارانه نه‌گرن، گوێ به هیچ كام له‌م پڕوپاگه‌ندانه نه‌ده‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه نیوز، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا پارتی ده‌نگه‌كانی پێشووی له سلێمانی ده‌هێنێته‌وه؟ ده‌نگه‌كانی پارتی زیاتر نه‌بێت كه‌متر نابێت، به‌ڵام ناتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین چه‌ند كورسی ده‌هێنین".
بڕیاره رۆژی 12ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجام بدرێت و له 15ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاره رۆژی 10ی ئایار كۆتایی پێبێت.
هــ. ر
PM:02:22:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 49248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت