به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداو شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له سه‌ر رێگای وارماوه - سلێمانی، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و شه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه: رووداوێكی هاتوچۆو له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تیۆتا و بارهه‌ڵگر له جۆری تانكه‌ر له‌سه‌ر رێگای وارماوا _سلێمانی روویدا.
ده‌شڵێت: "له ئه‌نجامدا نۆ هاوڵاتی بوونه قوربانی و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش پاش هه‌ڵهاتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: له رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوان له‌برینداره‌كانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
هــ. ر
AM:09:16:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 46044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت