ئه‌ردۆغان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه له 24ی حوزه‌یراندا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماری توركیائه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی سازدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان تاووتوێ كردووه.
ئه‌ردۆغان وتی: "گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی به ئه‌رێنی له پێشنیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بڕوانین و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رێككه‌وتین".
وتیشی: "له 24ی حوزه‌یرانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجام ده‌درێت".
PM:04:09:18/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت