كورد به‌سه‌به‌ته‌ی به‌تاڵه‌وه ده‌چێت بۆ به‌غدا
دیمه‌نێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕیفراندۆمی كورد ساڵی 2017
وێستگه نیوز- نيقاش-هێمن حەسەن
ئه‌مجاره كورد به‌و كارتانه‌وه ناچێته‌وه به‌غدا كه له 15 ساڵی رابردوودا دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد بۆ گوشاركردن سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مجاره كورد به‌و كارتانه‌وه ناچێته‌وه به‌غدا كه له 15 ساڵی رابردوودا دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد بۆ گوشاركردن سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
جیابونه‌وه له‌عێراق‌و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وت‌و به‌كارهێنانی هێز دیارترین ئه‌و كارتانه‌بوون كه پێشتر كورد به‌ده‌ستیه‌وه بوو بۆ چنینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ده‌یویست له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگدان به‌پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له‌عێراق به‌كاری بهێنێت.
ئێستا‌و به‌ر له‌مانگێك له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كورد ئه‌و كارتانه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه كه پێشتر له‌ده‌ستدابوو بۆ گوشاركردن.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ساڵی رابردوودا كارتی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌عێراق سفركرده‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵی زۆرینه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانیان كرد كه‌پێشتر كورد تیایدا باڵاده‌ست‌و خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی بوو.
بۆ هه‌رێمی كوردستانیش چیتر سه‌ربه‌خۆیی ئابوری فرۆشتنی نه‌وت ئه‌و به‌هایه‌ی نه‌ماوه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهانداو له‌ده‌ستدانی چه‌ند كیڵگه‌یه‌كی نه‌وتی سنوری كه‌ركوك بۆ به‌غدا كه پێشتر به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی لێوه ده‌كرد.
له‌خوله‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا كورد له‌پاڵ سوننه‌و شیعه‌دا گه‌مه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو له‌پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران‌و پاڵێوراوه‌كه‌یدا، پێشتر له‌ساڵی 2005 توانی پالێوراوی شیعه‌كانیش بۆ ئه‌و پۆسته ره‌تبكاته‌وه كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو .
چونی كورد به‌ده‌ستبه‌تاڵی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌مجاره پێشبینی ده‌ستبه‌تاڵیشی لێده‌كرێت له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا.
ئه‌مین به‌كر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق به"نیقاش"ی وت "كورد پێگه‌ی جارانی له‌به‌غدا نه‌ماوه‌و ناتوانێت رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو هه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ كوردیش ئاسان نییه بڕیار بدرێت له‌عێراقدا."
وتیشی "ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت ده‌توانێت پێگه‌ی به‌هێز بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م پێگه‌یه‌ی ئێستاوه كورد بچێته‌وه به‌غدا ئه‌وا وه‌ك پێشوو كه سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكراو بودجه په‌سندكرا به‌بێ كورد، ئه‌مجاره‌ش هه‌روا ده‌بێت".
یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا بۆ ئه‌وان چڵه پوشی هیوای به‌هێزیانه له‌به‌غدا ده‌ستیان پێوه گرتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه وه‌ك ئێستا بێت پشتبه‌ستن به‌و هیوایه‌ش ئه‌سته‌مه.
كێشه‌ی پرسی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستورو ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی داهات‌و شێوازی حوكمڕانی ئه‌وه‌نده‌ی تر بۆشایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی زیاتر كردووه كه بۆ جارێكی تر له‌حكومه‌تی بنكه فراوانه‌وه شێوازی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێم بووه‌وه به‌دوو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات‌و جیاوازیه‌كانیشیان زیاتر بووه.
پێشتر كورد به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چووه به‌غدا به‌وه‌ی یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه‌كانی سازانی پێكهاته‌كان‌و رۆڵ‌و داواكارییه‌كانی له‌بیر ناكرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره گومانی له‌هاوبه‌شه‌كانی رابردووی هه‌یه.
ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق به"نیقاش"ی وت "له‌عێراقدا ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت رۆڵی كورد په‌راوێز بخه‌ن، به‌ڵام ناتوانن‌و هه‌ر حكومه‌تێك به‌بێ ده‌نگی كورد پێكبهێنرێت ئه‌وا پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق شكست ده‌هێنێت، چونكه هه‌ر بڕیارێكی چاره‌نوسساز له‌عێراق ده‌درێت، ده‌بێت به‌ته‌وافوق بێت نه‌ك به‌زۆرینه‌و كه‌مینه".
ژماره بۆ كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ئێستا ئه‌و هێزه‌ی نییه كه پێشتر هه‌یبووه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خول دوای خول كورسییه‌كانی كه‌م بوونه‌ته‌وه له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005ی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌كۆی 275 كورسی، كورد 77 كورسی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی 2010دا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كورد بۆ 57 كورسی كه‌م بووه‌وه ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان زیاد كرا بۆ 325 كورسی، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوشدا كورد ژماره‌ی كورسیه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 62 كورسی ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیش به‌رزكرانه‌وه بۆ 328.
سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به"نیقاش"ی وت "سیسته‌می هه‌ڵبژاردن هۆكارێكی بۆ كه‌مبوونه‌وه ده‌نگی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆمی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو قوڵتر بكاته‌وه، هه‌ڵبژاردنه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا.
له‌لایه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی داوه له‌سنوری كه‌ركوك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه ده‌نگی ناڕازی هاوڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه دژ به‌حزبه كوردییه‌كان به‌زربووه‌ته‌وه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه هاوڵاتیانی به‌شێك له‌و ناوچانه ئاواره بوون یان كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه كه پێشتر حزبه كوردییه‌كان پشتیان پێده‌به‌ستن.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه دانی پێدا نانرێت پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانی كورد ده‌كات له‌و پارێزگایه له 8 كورسییه‌وه بۆ 4 كورسی.
مه‌حما خه‌لیل به"نیقاش"ی وت "ده‌نگی كورد ئه‌مجاره كه‌م ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاواره‌بوون یان كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر نیگه‌ران‌و توڕه‌ن به‌رامبه‌ر لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان كه نه‌یانتوانیوه بیانپارێزن".
سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی كارته‌كانی هێشتا كورد ئومێدی به خاڵی "به‌هێز"ی تری خۆی هه‌یه بۆ گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسی له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ خولی داهاتوو.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق گه‌شبینه به‌وه‌ی كورد رۆڵی ده‌بێت له‌دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌رچه‌نده دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كورد وه‌ك پێشوو پێگه‌ی به‌هێزی نابێت تا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م به"نیقاش"ی وت "ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت‌و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن ئه‌وا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌پێكهێنانی حكومه‌ت‌و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا، به‌ڵام به‌م په‌رته‌وازه‌یی‌و لاوازییه‌ی ئێستاوه كورد ناتوانێت رۆڵی هه‌بێت".
ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه‌یه كه ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی ده‌كات‌و پێیوایه لایه‌نه‌كانی تر ناتوانن كورد په‌راوێز بخه‌ن، ئه‌و به"نیقاش"ی وت "به‌بێ به‌شێك له‌كورد حكومه‌ت پێكناهێنرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌ش پێكبهێنرێت كه دوور نییه وابێت به‌شێك له‌كوردی تێدا ده‌بێت".
ئاماژه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ كورد دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، چونكه هێزه كوردییه‌كان له15 ساڵی رابردوودا پشتیان به‌حكومه‌تی ته‌وافوق به‌ستووه، هه‌موو جارێكیش ئه‌و هێزه كوردییانه ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ربوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران.
نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هێزه سونه‌و شیعه‌كان له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا مه‌ترسی دووباره كردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندنی پرسه‌كانی له‌لای كورد دروستكردووه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه، وه‌ك چۆن پێشتر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 یان بێ ره‌زامه‌ندی كورد په‌سه‌ندكرد.
مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد كه بۆ چه‌ندین خول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوو به"نیقاش"ی وت "نزیكبوونه‌وه‌ی شیعه‌و سونه ده‌ریده‌خات كورد رۆڵی ده‌بێت له‌به‌غدا یان نا، ئه‌گه‌ر نزیك ببنه‌وه كورد ناتوانێت رۆڵی هه‌بێت‌و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكاته‌وه".
هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ئه‌مجاره كورد ژماره‌یه‌كی قورس نییه له‌فه‌رمانڕه‌وایی عێراقداو وه‌ك پێشتر ناتوانێت مه‌رجه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش نابێت كه فه‌رامۆش بكرێت، ره‌نگبێ به‌ده‌مه‌وه هاتنی ئه‌م دواییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بۆخۆی دانپیانانی سه‌ره‌ك وه‌زیران بێت به‌گرنگی ده‌نگی كورد، چونكه عه‌بادی له‌ئه‌گه‌ری كاندیدبوونه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران، نایه‌وێ ده‌نگی سه‌روو 50 كورسی له‌په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ده‌ست خۆی بدات.
AM:10:08:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت