کۆشکی سپی وهڵامی سهرۆكی فهرهنسای دایهوه
ماکرۆن و ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سهرۆكی فهرهنسا وتی ترەمپی رازی کردووە لە سوریا بمێنێتەوە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ترەمپ پەشیمان نەبووەتەوە لە کشانەوەی هێزەکانی لەسوریا و دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا لەو وڵاتە بکشێتەوە.
سارا ساندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ستراتیژی ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ نەگۆڕاوە و دەیەوێت بە زووترین کات لە سوریا بکشێتەوە.
ئەوەشی وتووە، "ئێمە دەمانەوێت بە تەواوی داعش لە رەگ و ڕیشەوە دەربێنین و هێمنی لەو ناوچانە جێگیرببێت و دواتر چاوەڕێی هاوپەیمانە ناوچەییەکانمان دەکەین کە بەرپرسیارێتی ئەمنی و دارایی ئەو ناوچانە بگرنە ئەستۆ".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، توانیویانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رازی بکەن بە هێشتنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا.
سەرۆکی فەڕەنسا لەو بارەیەوە وتی، "ترەمپ 10 رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، دەیەوێت پاشەکشە بکات لە سوریا، بەڵام ئێمە توانیمان رازی بکەین بە مانەوەی".
هــ. ر
AM:09:09:16/04/2018
ئهم بابهته 2462
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت