مەترسی دەکرێت دەیان هەزار دەنگی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان بفەوتێت
کەرکوک لە 16ی ئۆکتۆبەردا
وێستگە نیوز-
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سندوقێكی ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه دانه‌نێت كه به‌هۆی روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو پارێزگاكه‌یان جێهێشتووه، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كوردی ناوچه جێناكۆكەکان ده‌نگه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌وتاندایه.
سایتی kirkuknow له به‌دواداچونێكدا بڵاویكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانە ئاوارانە گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام هێشتا هه‌زاران ده‌نگده‌ر ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ شاره‌كانیان، به‌هۆی داخستنی رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – هه‌ولێریش ئه‌گه‌ری هه‌یه له رۆژی ده‌نگداندا نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
کردنەوەی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له هه‌ولێر بۆ ئاواره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
سایته‌كه له‌زاری هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی نەبەز باپیری (32ساڵ) و خوشكه‌كه‌ی به‌ناوی به‌فرین، یه‌كێكن له‌و خێزانانه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك و له هه‌ولێر نیشته‌جێن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت له‌و مافه‌یان بێبه‌شنه‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاری ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
نه‌به‌ز باپیری وتویه‌تی: "ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه كه‌ركوك، چونكه ناتوانین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خێزانه‌كانمان دروستبكه‌ین”، به‌فرین باپیری خوشكیشی وتی "پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵبده‌ن بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له هه‌ولێر بكه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگبده‌ن”.
حكومه‌تی عیراق، ئه‌و خێزانانه‌ی وه‌كو ئاواره‌ی ناوخۆ نه‌ناساندوه كه به‌هۆی روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناوچه‌كانیان جێهێشتووه، بۆیه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماده‌نییه بنكه‌ی ده‌نگدانیان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 148 هه‌زار خێزان ده‌بێت و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ "بونی شانه‌ی نوستوی داعش” گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
"كه‌ركوكمان جێهێشت كه‌س پرسی پێنه‌كردین، ئێستا بۆ دەنگدان پرسمان پێدەکەن"
كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له پشكی پارتی له كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تر‌و و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان، بۆ راگه‌یاندنی پلانی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ ئاواره‌كان 10ی نیسان، وتی "تائێستا ژماره‌ی هه‌ره زۆریان لێره‌ن (هه‌رێمی كوردستان) و نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه”.
به‌پێی به‌دواداچونێكی سایته‌كه ئه‌وانه‌ی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، زۆرینه‌یان ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان بون، یان له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌و حزبه كارده‌كه‌ن، پارتیش له ناوه‌ڕاستی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ، بڕیاریدا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك بكات، هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گەڕانده‌وه، كه ناوچەكانی جێناكۆك لەلایەن هێزەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندیەوە كراون بە "سەربازگه”.
عه‌دنان كه‌ركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك-گەرمیانی پارتی رایگه‌یاند: "كه‌ركوك لەژێر داگیركاریی سەربازیدایە و ناسەقامگیرە، بۆیە هەڵبژاردن لەم دۆخەدا بەڕێوەناچێت”.
تارق مەولود ته‌مه‌ن (74ساڵ)، لیوای خانەنشینە له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی کەرکوکەوە، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له هه‌ولێر ده‌ژی و وتی "كه‌ركوكمان جێهێشت كه‌س پرسی پێنه‌كردین، ئێستا بۆ دەنگدان پرسمان پێدەکەن؟ من بۆ ده‌نگدان ناگه‌ڕێمه‌وه كه‌ركوك”.
جوتیار عەباس، پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه و پیش‌تر ده‌وامه‌كه‌ی له ئاڵتون كۆپری (پردێ) بوو، ده‌ڵێت له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی داوه، به‌ڵام ئه‌مجاره ناچار نییه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك.
رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی تره بۆ ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌و رۆژە‌دا بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك ده‌بێت دوو كاتژمێر و نیو به‌ڕێگایه‌كی جیاوازتردا بڕوات تا ده‌گاته بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی.
سندوق نابەینە بەردەم دەنگدەر، ئەوە ئەرکی دەنگدەرانە بچنەوە شارەکانی خۆیان و دەنگبدەن
به‌ڵام ئه‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا جیاوازتره، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی رێگای مه‌خمور كه هه‌ولێر به ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ڕێی سایتی ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه دابنێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وانه داده‌نرێن كه به ئاواره هه‌ژماركراون.
سه‌عید كاكه‌یی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی سه‌ر به كۆمسیۆن وتی "ئەوە ئەرکی ئێمە نییە سندوق ببەینە بەردەمی دەنگدەر تا دەنگ بدات، ئەوە ئەرکی دەنگدەرانە بچنەوە شارەکانی خۆیان و دەنگبدەن”.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌ڵبژاردنی رابردودا 63 هه‌زار ده‌نگی له كه‌ركوك هه‌بوه و ئێستا له‌گه‌ڵ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه، له راگه‌یاندنه‌كانییه‌وه كه‌ركوك به "شارێكی نائارام” داده‌نێت.
نەوزاد عەبدوڵڵا (44ساڵ)، خه‌ڵكی كه‌ركوكه و له هه‌ولێر له دوكانێكی بۆیه فرۆشتندا كارده‌كات، رایگه‌یاندوه: "كه‌ركوك داگیركراوه و فرۆشراوه، ده‌نگدان به‌من چی؟، من بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و رۆژە پاره بۆ خێزانه‌كه‌م په‌یدابكه‌م”.
به‌ڵام هێزه كوردییه ركابه‌ره ته‌قلیدییه‌كه‌ی پارتی (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان) كه خاوه‌نی 209 هه‌زار ده‌نگه به‌پێی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، پێیوایه ده‌نگده‌ران مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه و ده‌توانن بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی ئه‌و حزبه له كه‌ركوك كه رایگه‌یاندوه: "ئه‌وه‌ی هه‌یه پڕوپاگه‌نده‌ی پارتییه تا خه‌ڵك بترسن و ده‌نگ نه‌دەن، كه‌س هه‌ڕە‌شه‌ی له‌سه‌ر نییه و ده‌رگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كراوه‌یه”، زیاتر وتی "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت ئه‌ی بۆ ناتوانێت بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ رێكبكه‌وێت”.
جگه له‌و خێزانانه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكیان جێهێشتووه، چەندین هه‌زار خێزانی تری كوردی كه‌ركوك كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا پێش 2003 به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردوه یان ده‌ركراون، ده‌بێت بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه.
زیاتر له 40 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه ده‌ژین و زۆرینه‌یان له هه‌ولێرن
به‌پێی هه‌ندێك ئاماری ناڕە‌سمی كه له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبه كوردییه‌كانه‌وه به kirkuknow دراوه، زیاتر له 40 هه‌زار ده‌نگده‌ری كورد له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه ده‌ژین و زۆرینه‌یان له هه‌ولێرن. حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان، پێنجشه‌ممه 12ی نیسان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له كه‌ركوك داوایانكرد كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سندوقی ده‌نگدان ببرێته ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو بێبه‌شنه‌بونی ئه‌و هه‌زاران ده‌نگده‌رانه.
پێده‌چێت سیاسییه‌كانی كورد هه‌ستیان به لێكه‌وته‌كانی ئه‌و مه‌ترسییه كردبێت، هه‌ربۆیه فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له وتارێكیدا له كۆنفرانسی كوردستان دوای داعش كه 30ی ئازاری رابردوو له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، وتی "كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان له عیراق 10 كورسی په‌رله‌مان له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌وه‌ش به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ روداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، كاتێك هێزه عیراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه و پێشمه‌رگه پاشه‌كشێی كرد، ده‌یان هه‌زار خێزانی كورد به تایبه‌ت لە كه‌ركوك و قه‌زای دوزخورماتوو و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بون.
PM:09:11:14/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت