ژمارهی قوربانیانی فڕۆكه جهزائیرییهكه بۆ دوو هێنده بهرزبوهوه
وێستگه نیوز ـ
سەرچاوە تەندروستییەکانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، ئاماری قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ 257 کەس بەرزبووەتەوە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 11ی نیسانی 2018، فڕۆکەیەکی سەربازی جەزائیری کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە كه 257 كهسن.
میدیاکانی جەزائیر ڕایانگەیاند، فڕۆکەکە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی بوفاریک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە، فڕۆکەکە لە جۆری "Ilyushin Il-78" و سەرنشینەکانی سەرباز بوون.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دیار نییە و تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکەن.
هــ. ر
PM:02:44:11/04/2018
ئهم بابهته 1778
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت