بڕیاری 24 ساڵ زیندانی بۆ سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور ده‌ركرا
وێستگه نیوز –
دوای ساغبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ریدا، دادگایه‌كی كۆریای باشوور سزای 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پارك گیون های سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
هاوكات دادگا بڕیاری دا پارك گیون های پابه‌ند بكرێت به غه‌رامه‌كردنی بڕی 17 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ك دادگا ناوبراوی به 16 تۆمه‌ت ئیدانه‌كرد له‌نێویاندا وه‌رگرتنی به‌رتیل و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌وكاته‌ی كه سه‌رۆكی كۆریای باشوور بووه.
دوای ماوه‌یه‌ك له له‌سه‌ركارلابردنی، ساڵی رابردوودا هێزه‌كانی پۆلیسی كۆریای باشوور، پارك گیون های-یان ده‌ستگیر كرد.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رفراوان دژ به پارك گیون های، دواجار په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له ئه‌یلولی 2016دا به‌ده‌نگی 236ی به‌ڵێ و 56ی دژ له‌گه‌ڵ نۆ ده‌نگی سوتاودا بڕیاری دا سه‌رۆك له‌كاربخات و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێرێت.
یه‌كێك له‌هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باشور لایه‌ن دادگای كۆریاوه تۆمه‌تبار كراوه كه بڕێكی زۆر پاره‌ی له كۆمپانیایه‌كی كۆری وه‌رگرتووه ئه‌مه‌ش بووته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵكی كۆریا.
خۆپیشانده‌ران پێیانوایه ئه‌و بازرگانه به هۆی هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك كۆماره‌وه توانیویه‌تی پاره‌كه وه‌ربگرێت بۆیه ده‌بێت سه‌رۆكی كۆریای باشوور به زوترین كات ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
PM:12:06:06/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت