عه‌لی حه‌مه ساڵح: نه‌جمه‌دین که‌ریم، داوای ملیارێك دینارم لێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه‌و داوای ملیارێك دیناری لێده‌كات.
له نووسینێكدا عه‌لی حه‌مه ساڵح، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه،"دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرامکرد، که زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی پڕۆژه‌کانی که‌رکوک خه‌رجنه‌کراوه‌و له ژماره حسابی پارێزگاردایه له بانکی کوردستانی ئه‌هلی، ئێستا نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێستا به تۆمه‌تی ناوزڕاندن پارێزگاری که‌رکوک داوای ملیارێک دینارم لێده‌کات، من ده‌چمه به‌رده‌م دادگا‌و هه‌موو به‌ڵگه‌کانم ده‌به‌م، به‌هیوای یاسا سه‌روه‌ری".
هــ. ر
AM:10:40:05/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت