فازڵ میرانی: ئامانجی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردن نەکرێت
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
وێستگه نیوز ـ
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بەسەر چەند وڵاتێک‌دا دابەش بووە و دەشڵێت: "ئامانجی خۆپیشاندانەکان ئه‌وه‌یه كه‌له هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان نه‌كرێت".
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "خۆپیشاندان بۆ داواكردنی ماف ئه‌مه مافێكی سرووشتی هه‌ركه‌سێكه،به‌ڵام خۆپیشاندانێك كه هه‌ندێك حزبی سیاسی بیقۆزنه‌وه بۆ دروشمی سیاسی خۆیان ئه‌وه بێگومان بۆ هه‌ر پێشهاتێك قسه‌ی خۆی هه‌یه" لكل حادپ حدپ".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ئاماژه به بۆچوونه‌كه‌یان بدات وتی: "ئه‌وانه‌ی بۆ داوای مافه بۆچونێكمان هه‌یه،ئه‌وانه‌شی بۆ داوای ڕروخانه بۆ چونێكی تایبه‌تمان هه‌یه".
فازڵ میرانی وتیشی: "ئێمه گله‌یمان له ده‌ستی ده‌ره‌كی نیه كه له‌و خۆپیشاندانانه هه‌بێت، چونكه وه‌ك ده‌زانرێت وڵاتی ئێمه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه‌ی هێزی ناوخۆ به‌قسه‌ی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان بكه‌ین؟، ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌ساڵه‌ها ساڵه خه‌باتمان بۆ كردووه و به‌هه‌ڵبژاردن ئه‌م كیانه‌مان دروست كردووه بۆچی داوای رووخانی بكه‌ین؟".
به بۆچوونی فازڵ میرانی، ئه‌و هێزه ناوخۆییانه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستای كوردستانه‌وه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له‌و رووه‌وه وتی: "به بۆچونی ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه خۆ پارتی و یه‌كێتی نه ئه‌وانی تر به كوده‌تا نه‌هاتوون به هه‌ڵبژاردن هاتوون حه‌قه چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ریه‌ك به‌مافی خۆی ده‌گات، به‌ڵام ئێمه ناتوانین یه‌كتر ده‌ربكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێت خۆی بێ به‌ش بكات كه‌س ناتوانێت بێ به‌شی بكات،ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌ریكمان بوون حه‌قی خۆیانه ئه‌مڕۆ دژمان بوون، به‌ڵام حه‌ق وایه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین چونكه هه‌ركه‌س مافی خۆی وه‌رده‌گرێت".
میرانی وتیشی: "كه‌موكوڕی هه‌یه له هه‌موو شوێنێك له‌باشترین وڵاتی دنیادا كه‌مو كوڕی هه‌یه،چونكه ئه‌وه‌ی هاوڵاتی داوای ده‌كات ده‌سه‌ڵات ناتوانێت بۆی دابین بكات،له ساڵی 1992 تا 2014 كه داعش نه‌هاتبوو عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌بڕیبوو".
ده‌شڵێت: "ئه‌م حكومه‌ته زۆر یا كه‌م بووه توانیوێتی مووچه بدات، ماف هه‌یه و ئه‌ركیش هه‌یه هیچیان بێ یه‌كتر نابێت، ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه واتای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌ركات توانای هه‌بوو خۆی پاشه‌كه‌وت ناهێڵێت، پرسیارێك له خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك كورد،حكومه‌تێك هه‌یه خۆی بیه‌وێت فه‌رمانڕه‌وا بێت و مووچه‌ی خۆی نه‌دات؟!مه‌نتق هه‌یه".
میرانی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌كات "بۆ نمونه من سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بم سبه‌ی پاره هه‌بێت واده‌كه‌م پاره‌ی كارمه‌ند نه‌ده‌م؟! ئه‌مه مه‌نتقی ده‌وێت،به‌ڵام كه توانا نه‌بوو ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تێبگات بۆ نیه؟ چونكه عیراق هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌به‌رانبه‌رمان و دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مومان وابكه‌ین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین نه‌ك هه‌ربڵێین وه‌ره حكومه‌ت وابكه".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "ئێستاش واده‌ڵێین ئه‌گه‌ر نه‌وت و سه‌رچاوه‌كان له‌ده‌ست خۆمان بێت و له‌ده‌ست وڵاتانی تر نه‌بێت بێگومان به‌شی مووچه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام حه‌قه ئه‌م حه‌ق و حساباته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌زا لێك بده‌ینه‌وه،نه‌ك وه‌ك دوكاندار دابنیشین ئاخر هه‌ندێك خه‌ڵك واده‌كات و ده‌ڵێت؛به‌رمیلێك نه‌وت به‌وه‌نده‌یه و ئه‌گه‌ر رۆژانه ئه‌وه‌نده بفرۆشرێت حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت حساب ناكات ئه‌م پاره‌یه چه‌ندی بۆ كۆمپانیا و بۆ توركیا و به‌نده‌ری مینا و قه‌رزه‌كانی پێشوو ده‌چێت؟ هه‌روا ناكرێت به‌بازاڕی بێیت نیه‌تی پێش وه‌خته‌ی تیادا بێت بۆ تاوانباركردن بێ ئه‌وه‌ی مه‌جال بده‌ی كابرای تۆمه‌تبار كرا‌و به‌رگری له‌خۆی بكات."
فازڵ میرانی راشیگه‌یاند: "ئێمه شه‌ری داعشمان كرد دوو هه‌زار شه‌هیدمان دا، به‌ڵێ ئێمه وه‌ك پارتی له 1992وه تا 2014 ئه‌م وڵاته‌مان به‌ڕێوه‌بردووه ئه‌م هه‌موو پڕۆژه و زانكۆ و رێگا‌و بان و فڕۆكه‌خانه‌یه‌مان كرد واته ئه‌و حكومه‌ته‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ئه‌وانه‌ی كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه نادیده ده‌گرن و به‌ڵام دێن ئه‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی داعش باس ده‌كه‌ن كه به‌خوێنی شه‌هیدانی پارتی و یه‌كێتی مه‌ترسی داعش دورخرایه‌وه."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی: "داوای ماف شتێكه؟ ئاگر به‌ردانه فه‌رمانگه و شوێنه‌كان شتێكی تر، ئه‌وه ماف داواكردن نیه ئه‌وا ماف سوتانه، هه‌ر زۆر له‌و خۆپیشاندانانه مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه، كه‌دێن به بێ مۆڵه‌ت هوتافی بڕوخێت بروخێ ده‌گرنه‌وه له هه‌موو دنیا وایه حكومه‌ت به‌رگری له‌خۆی ده‌كات،وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك له ماڵی خۆی بێت و كه‌سێكی تر بچێته سه‌ری بۆ دزی یا بۆ كوژی ئایا نابێت مه‌ترسیه‌كه له خۆت دورخه‌یته‌وه یا دێیت ده‌ستی ده‌گری ده‌ڵێی وه‌ره ماڵم بسوتێنه‌و و بمكوژه، ئه‌وه ته‌نها له ئینجیلی مه‌سیح هه‌یه كه‌ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زله‌ت دا له‌م رومه‌ته‌م بیده له روومه‌ته‌كه‌ی ترم".
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی: "ئاماژه‌كان وان كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت ئه‌وا كه‌شێكی ئارام بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت".
راشیگه‌یاند: "بۆ نمونه یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به‌غدا سه‌ر به‌حزبێك ئه‌وه چوار ساڵه له به‌غدایه تا ئێستا چوار قسه‌ی نه‌كردوه و داوای مافی خه‌ڵكی نه‌كردووه، به‌ڵام دێته‌وه كوردستان ده‌مانچه‌ی له‌پشتدایه و ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ده‌ڵێت و بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كات، باشه كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌وه چۆن قبوڵ ده‌كات مافی مامۆستا له‌كوێ و دروشمی بڕوخێت بروخێت له‌كوێ؟ ئه‌خیره‌ن مامۆستایان به‌و په‌رله‌مانتاره‌یان وت؛كاكه گیان بۆ به‌ناوی ئێمه قسه ده‌كه‌ی؟ ئه‌وه دروشمی ئێمه نیه ئێمه داوای مووچه و مافی خۆمان ده‌كه‌ین نه‌ك رووخان، ئه‌خیره‌ن به‌شێكی زۆری مامۆستایان چوونه‌وه ماڵه‌وه".
پێشتر نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، "گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێبكه‌ن و ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ڵام لایه‌نه سیاسیه‌كانی تۆمه‌تباركردبوو به قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان.
فازڵ میرانی له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "له گشتیه‌كه‌یدا ئه‌م جه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و زه‌مینه ساز نه‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردن، له تایبه‌تیه‌كه‌شیدا بۆ ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌كاندیده‌كان بچن خۆیان پیشان بده‌ن و بڵێن ئێمه كاندیدین و دروشم ده‌كێشن تا به‌خه‌ڵك بڵێین ئه‌ها ئێمه كاندیدین و دروشمی ڕوخانی حكومه‌تی خۆمانمان هه‌ڵگرتووه،واته هه‌ردوو مه‌به‌سته‌كه هه‌یه".
هــ. ر
AM:08:45:02/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت