داعش له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كانه‌وه ده‌ست به‌په‌لامار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-موسته‌فا حه‌بیب-نیقاش
مانگی هه‌نگوینی عێراقییه‌كان به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش كۆتاییهات‌و سه‌رله‌نوێ فه‌وجه‌كانی سوپا گه‌ڕانه‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ دوای ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان ئاهێكیان به‌به‌رداهاته‌وه.
بۆكه‌مجار له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا رووداوه ئه‌منییه‌كان هه‌واڵنامه‌كانیان داگیركرده‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هێرشه چه‌كداریانه‌ی توندڕه‌وان به ته‌كتیكی نوێوه ده‌یانكه‌نه سه‌ر شاره ئازادكراوه‌كان‌و دژه‌ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له زۆربه‌ی ئه‌و شارۆچكانه‌ی "داعش" داگیری كردبوون، ئه‌مه له كاتێكدا لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان وه‌ك پیاوی ئاینی عه‌لی سیستانی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ركه‌كه درێژخایه‌نه‌و هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
به وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ماوه‌ی 30 رۆژی رابردوودا سه‌نته‌ری جموجوڵه‌كان له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌ڵكشانێكی تێبینیكراوی له چالاكی تیرۆریستان‌دا تۆماركردووه كه به‌رزترینه له‌وه‌ته‌ی حكومه‌ت له كانونی یه‌كه‌می رابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر "داعش" راگه‌یاندووه، له‌وانه‌ش هێرشی له‌ناكاو له‌دژی ده‌ورییه‌كانی سوپا‌و بۆسه‌دانان له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوان شاره‌كان‌و كرده‌وه‌ی خۆكوژی كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به "نیقاش"ی وت: "به‌درێژایی مانگی رابردوو به‌ده‌یان چالاكی تیرۆریستیمان له ناوچه جیاجیاكانی وڵات تۆماركردووه به‌دیاریكراویش له ده‌وروبه‌ری شاره ئازادكراوه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌و باشووری كه‌ركوك‌و بیابانی ئه‌نبار‌و باكووری سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی پلانێكی رێكخراوی داعش بۆ دروستكردنی دڵه‌راوكێ له‌و شارانه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی: "پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد داعش به‌منزیكانه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆر لاوازه‌و ناتوانێت كرده‌وه‌ی گه‌وره وه‌ك ئه‌وانه‌ی رابردوو ئه‌نجام بدات، سوپایش ئۆپراسیۆنی به‌رفراوانی بۆ راوه‌دوونانی توندڕه‌وان ده‌ستپێكردووه تا رێگه نه‌دات رێكخراوه‌كه خۆی رێكبخاته‌وه، به‌سه‌دان چه‌كداری داعش تائێستاش ئازادن‌و هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌ده‌ن".
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند ئه‌فسه‌ر‌و سه‌ربازێك له‌بۆسه‌یه‌كدا كه تیرۆریستان له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی به‌له‌دروز‌و مه‌نده‌لی له دیاله نابوویانه‌وه، كوژران، هه‌ما هه‌فته خێزانێكی ته‌واو له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان به‌غدا‌و كه‌ركوك كوژران، هه‌ردوو رووداوه‌كه له‌ڕێی بازگه‌ی وه‌همیه‌وه بوون كه تێیدا تیرۆریسته‌كان جلوبه‌رگی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان پۆشیبوو بۆ به‌ئامانجگرتنی قوربانییه‌كانیان.
ئه‌م رووداوانه ئاماژه‌ن بۆ چه‌ند خاڵێك، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق قورسایی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر پاراستنی ناوه‌ندی شاره‌كان، به‌ڵام دانانی پلانی پاراستنی ده‌وروبه‌ری شاره‌كانیان فه‌رامۆش كردووه، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه توندڕه‌وان هێشتا توانای ئه‌نجامدانی هێرشیان هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی ساڵی رابردوو دووچاری هاتن‌و توانای خۆگونجاندنیشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ بارودۆخه نوێیه‌كه‌دا.
به‌ڵام پاراستنی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كه به‌زۆری ناوچه‌ی كشتوكاڵی یان بیابانی به‌رفراوانن، له راستیدا كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بووه به‌درێژایی ده‌یه‌ی رابردوو، چونكه هێزه‌كانی سوپا توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه له‌به‌ر قورسی دابینكردنی هێزی ئه‌منی پیاده‌ی ته‌واو‌و نه‌بوونی فاكته‌ری هه‌واڵگری‌و هۆكاره پێشكه‌وتووه‌كانی چاودێریكردن له‌و ناوچانه‌دا.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌بووایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپا‌و پۆلیس ئه‌نجام بدات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منی له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا به‌هۆی سه‌رقاڵی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ راوه‌دوونانی توندڕه‌وان.
موزهر عه‌زاوی فه‌رمانده‌ی سوپا له دیاله به "نیقاش"ی وت: "داعش هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی ده‌دات له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات‌و باكووری پارێزگاكه، به‌ڵام هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا‌و پۆلیس‌و حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ راوه‌دوونانیان".
عه‌زاوی وتیشی: "ئۆپراسیۆنه‌كان له ناوچه‌كانی نه‌دا‌و دۆڵی سلاب‌و قزلاقز‌و گونده‌كانی نزیك له رێگای به‌له‌دروز – مه‌نده‌لی به‌رده‌وامن كه هه‌ندێك چالاكی تیرۆریستییان به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ره‌وشه‌كه له‌ژێركۆنترۆڵدایه‌و ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان ده‌یكه‌ن ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه".
له ئه‌نباریش بارودۆخ زۆر جیاواز نییه، چونكه فه‌وجه‌كانی سوپا‌و دژه‌تیرۆر چه‌ند رۆژێكه سه‌رقاڵی چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازین له بیابانی به‌رفراوانی پارێزگاكه‌دا، هاوكات چه‌كدارانی "داعش" هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێی سنووری سوریاوه دزه بكه‌نه ناو عێراق، هه‌روه‌ك "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی"ش ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر پێگه‌كانی توندڕه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له سێ مانگی رابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران.
به‌وته‌ی عه‌قید مازن مه‌حلاوی له فیرقه‌ی هه‌شتی سوپای عێراق هێزی نوێی "داعش" له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان‌و ناوچه بیاباناوییه‌كاندایه، ئه‌و به "نیقاش"ی وت: "تیرۆریستان به‌باشی خۆیان بۆ قۆناغی شكسته‌كه‌یان ئاماده‌كردبوو، جبه‌خانه‌یه‌كی زۆریان خستبووه ژێر خاكه‌وه له بیابان‌و دۆڵه‌كاندا، هه‌فته‌ی رابردوو جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی قورس‌و مامناوه‌ندمان دۆزیه‌وه‌و چه‌ند تونێلێكیشمان دۆزیه‌وه كه داعش له نزیك شارۆچكه ئازادكراوه‌كان له روتبه‌و هیت هه‌ڵیكه‌ندبوون".
مه‌حلاوی وتیشی: "له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 10 هه‌وڵمان تۆماركردووه كه چه‌كدارانی داعش بۆ دزه‌كردن بۆ عێراق له سوریاوه ئه‌نجامیان داوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان باره‌گای تایبه‌تیان هه‌یه له ئه‌نبار، ئه‌وه‌ی ئێستا سوپا ده‌یكات ئاشكراكردنی ئه‌و باره‌گایانه‌و وێرانكردنیانه، دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئۆپراسیۆنێكی گرنگی دابه‌زاندنی هێزمان له قووڵایی بیاباندا ئه‌نجامدا‌و توانیمان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیربكه‌ین".
له كه‌ركوكیش كه شارێكی جێناكۆكی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانه، دانیشتووانه‌كه‌ی له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی سوپای فیدراڵی چوونه‌ته شاره‌كه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا به‌هۆی ناكۆكی نێوان حزبه‌كان لێی كشاونه‌ته‌وه، له ترس‌و دڵه‌راوكێدا ده‌ژین، به‌ڵام مه‌ترسییه نوێیه‌كه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستاندایه بۆ ده‌وروبه‌ری باشووری شاره‌كه له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه.
له 18ی شوباتی رابردوودا هێزێكی "حه‌شدی شه‌عبی" له شارۆچكه‌ی سه‌عدونییه‌ی باشووری كه‌ركوك دووچاری بۆسه‌یه‌كی تیرۆریستان بووه‌وه كه بووه‌هۆی كوژرانی (27) ئه‌ندامی هێزه‌كه‌و دیارنه‌مانی چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه رووداوه‌كه‌ش له‌كاتی به‌خاكسپاردنی كوژراوه‌كاندا بووه‌هۆی توڕه‌بوونی عێراقییه‌كان، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌و كاته‌وه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ گه‌ڕان به‌دوای تیرۆریستان‌دا ده‌ستیپێكردووه.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی نوێی راگه‌یاند كه 14 گوندی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ده‌گرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌وێ خۆیان حه‌شارداوه، به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ش دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش له ئۆپراسیۆنه‌كه سێ تونێل‌و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب‌و سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی رۆكێت دۆزرانه‌وه
پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تی عێراق پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ له‌ناوبردنی "داعش" هه‌یه له‌دوای ئازادكردنی ئه‌و شارانه‌ی داگیریكردبوون، هه‌روه‌ها به هه‌زاران تیرۆریست له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له ساڵی رابردووه‌وه بۆ كوێ دیارنه‌ماون؟
شه‌ڕی موسڵ دوور‌ودرێژترین‌و سه‌ختترین ئه‌و شه‌ڕانه بوو كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌دژی "داعش" كردوویانه‌و دوای نۆ مانگ له شه‌ڕی سه‌خت به ده‌ركردنی داعش له‌شاره‌كه كۆتایی هات، به‌ڵام سوپرایزه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك سوپای عێراق به‌ره‌و شاره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر‌و حه‌ویجه‌و قائیم‌و عانه‌و راوه رۆیشت هیچ به‌رگرییه‌كی توندی رووبه‌ڕوو نه‌بووه‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا به‌ئاسانی ئازادی كردن له‌كاتێكدا به‌هه‌زاران تیرۆریست كه له‌و شارانه‌دابوون دیار نه‌مان.
بێگومان رێكخراوێكی گه‌وره‌ی وه‌كو "داعش" حسابی ئه‌وه‌ی كردبوو كه به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕ‌و خۆی ئاماده بكات بۆ سیناریۆی ده‌ركردنی له‌و شارانه‌ی كۆنترۆڵی كردبوون، ئێستاش ریزه‌كانی رێكده‌خاته‌وه‌و درێژه به شه‌ڕ ده‌دات به‌ڵام به ته‌كتیكی نوێوه له تیرۆركردن‌و به‌ئامانجگرتنی سه‌ربازان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان كه به‌خاڵی لاوازی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق داده‌نرێت.
AM:09:28:25/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت