یه‌په‌ژه‌ دیمه‌نی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیای‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز - شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ ژن "یه‌په‌ژه‌" له‌ گوندی كه‌لای ناوچه‌ی بلبلێی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی تێكشكاند و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كدار كوژران.

ئاژانسی‌ فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه‌ له‌ چالاكییه‌كی تایبه‌تدا له‌ گوندی كه‌لا-ی ناوچه‌ی بلبلێ-ی كانتۆنی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا كوژران".

دوای‌ نزیكه‌ی‌ 60 رۆژ بۆردوومان و هێرشكردن، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 2018/3/18 هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و چه‌كدارانی‌ میلیشیای‌ سوپای‌ سوریای‌ ئازاد توانییان بچنه‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ عه‌فرین و داگیری‌ بكه‌ن.


PM:10:55:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 5088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو