سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بۆردی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نن بێ ره‌چاوكردنی هیچ بنه‌مایه‌ك و گوێنه‌دان به به‌هاكان زۆر بێ منه‌تانه پاره‌ی ته‌رخانكراوی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌خرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و ده‌شڵێن "وه‌ك كاردانه‌وه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ڵوێست مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین جگه له شوێنه هه‌ستیاره‌كان تا رۆژی 1-4-2018".
بۆردی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی ناوه‌ندی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، رایانگه‌یاندووه له كاتێكدا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك باجی بڕیاره نه‌شیاوه‌كانی سیاسییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و ده‌روازه‌ی به‌غدا وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ر وێنا ده‌كرێت، رۆژێك خاڵه سنوورییه‌كان رۆژێك فڕۆكه‌خانه‌كان دواتر بیره نه‌وته‌كان ده‌درێته‌وه به به‌غدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بێ ره‌چاوكردنی هیچ بنه‌مایه‌ك و گوێنه‌دان به به‌هاكان زۆر بێ منه‌تانه پاره‌ی ته‌رخانكراوی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌خرێته سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت به پاساوی دابینكردنی كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌ڵێن "ئێمه به‌رپه‌رچی ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌ی حكومه‌ت ده‌ده‌ینه‌وه و ئۆباڵی شكستهێنانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ده‌ینه پاڵ ئه‌وان و به‌رپرسیارێتی چاره‌نووسی نه‌خۆش له ئه‌ستۆیاندا ده‌بێت".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "وه‌ك كاردانه‌وه‌ی یه‌كه‌م و هه‌ڵوێست مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین جگه له شوێنه هه‌ستیاره‌كان تا رۆژی 1-4-2018 دواتر له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی، داواكارین له توێژه‌كانی ناو ناوه‌ندی ته‌ندروستی سبه‌ینێ كاتژمێر 9ی به‌یانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئاماده‌بن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی".
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق روونكردنه‌وەی له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره دا كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، عه‌بادی، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانیان ناردووه بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌وه‌شی وتووه: "لیژنه‌كانی وردبینی كردن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان تا پڕۆسه‌كه كۆتایی دێت".
ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌ی پاشه‌كه‌وت، كاردانه‌وه‌ی توندی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی لێكه‌وتۆته‌وه و بڕیاره سبه‌ینێش مامۆستایانی ناڕازی رێپێوان ئه‌نجام بده‌ن.
PM:08:44:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت