یه‌كه‌م وڵات هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر داگیركردنی عه‌فرین راگه‌یاند
هەڵاتنی هاوڵاتیانی عەفرین
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی میسر ئیدانه‌ی داگیركردنی شاری عه‌فرینی له‌لایه‌ن توركیاوه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی داگیركردنی شاری عه‌فرینی له‌لایه‌ن توركیاوه كردوه و هه‌ڵوێستی خۆشی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی سوریا نوێكردوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاندووه كه پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كان بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی خاكی سوریا مایه‌ی قبوڵكردن نییه و دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر ده‌كات و قه‌یرانی مرۆیی سوریاش خراپتر ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كارانه هه‌وڵه‌كان بۆ چاسه‌ری سیاسیی قه‌یرانه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی قاهیره بۆ پشتیوانیكردن له چاره‌سه‌ی سیاسیی سوریا كردوه به‌جۆرێك ئه‌و چاره‌سه‌ره یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تی سوریا و دامه‌زراوه‌كانی بپارێزێ و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌شدایه‌كبگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردوه رۆڵی چاره‌سه‌ری سیاسی له قه‌یرانی سوریا بگێڕن و رێگریش بن له خراپتربونی دۆخی ئه‌منی و مرۆیی ئه‌و وڵاته.
PM:08:38:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 15108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت