روونكردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
حەیدەر عەبادی.. سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هەستیار
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و 317 ملیار دینار ده‌دات كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و په‌رله‌مانتارێكیش روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانیان ناردووه بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌وه‌شی وتووه: "لیژنه‌كانی وردبینی كردن، به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان تا پڕۆسه‌كه كۆتایی دێت".
لای خۆیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی شه‌وی رابردوویان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی ناردوویانه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
وتیشی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی هاتووه 281 ملیار دیناره هه‌ڵه‌ی تیایه كه ده‌بوو 292 ملیار دینار بوایه، له‌گه‌ڵ 125 ملیار دیناریش پاره‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆی گشتی ده‌كاته 415 ملیار دینار".
ئه‌وه‌شی باسكرد، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناردووه و داوای روونكردنه‌وه‌ی لێكردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له
چه‌ندین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده كردبوو پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بەبێ پاشەکەوت،
مووچه‌خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون به‌بێ
پاشه‌كه‌وت مووچه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "ئه‌و 317 ملیار
دیناره‌ی له لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نێدراوه،
تایبه‌ت نییه به مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و
په‌روه‌رده‌وه، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانه".
وتیشی: "به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه به‌پێی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه دابه‌ش ده‌كات".
شه‌وی رابردووش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر مووچه بڵاوكرده‌وه و
رایگه‌یاند، پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه نه‌ك ته‌نیا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی.
هــ. ر
PM:12:16:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 21604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت