پوتن له پێشبینییه‌كانی جادوگه‌ره بولگارییه‌كه‌دا
وێستگه نیوزـ
ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕ به قسه و پێشبینییه‌كانی جادوگه‌ران ده‌كه‌ن ده‌ڵێن بابا فانگا، جاودوگه‌ره كوێره بولگارییه‌كه كه ساڵی 1996 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پێشبینیی بۆ چاره‌نوسی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا كردوه كه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كاندا زۆرترین ده‌نگی به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ڤانگا پێشبینییه‌كه‌ی له ساڵی 1979 كردوه ئه‌وكاته‌ی نوسه‌ر و نیگاركێشی روسی ڤاله‌نتین سیدۆرۆڤ چاوی پێكه‌وتوه و ڤانگا پێی وتوه: "هه‌موو شتێك وه‌ك سه‌هۆڵ ده‌توێته‌وه، به‌ڵام یه‌ك شت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ببرێت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش شكۆی ڤلادیمێر و شكۆی روسیایه".
جادوگه‌ره‌كه ده‌ڵێت: "زۆرێك ده‌بنه قوربانی، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت روسیا رابگرێت، هه‌موویان له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ناوی به‌رن و ده‌ستبه‌رداری ببن، به‌ڵام روسیا ده‌بێته پێشه‌نگی جیهان".
ئه‌وانه‌ی گوێ له جادوو ده‌گرن ئه‌م قسانه‌ی بابا ڤانگایان به پێشهاته‌كانی ئه‌مداوییه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه كه له‌نێوان روسیا و وڵاتانی خۆرئاوا سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی سێرگی سكریپال، سیخوڕه‌كه‌ی پێشوی روسیا و یولیا-ی كچی كه له‌خاكی به‌ریتانیادا ژه‌هرخوارد كران.
تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه 23 دیپلۆماتكاری روسیی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی روسیان و داوای لێ‌كردن له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا خاكی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵن، له‌به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزخانه‌ی روسیا له له‌نده‌ن ئه‌وه‌ی به‌بیر به‌رپرسانی به‌ریتانیا هێناوه كه ئاگاداری ئه‌وه بن باش نییه هه‌ڕه‌شه له وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم بكه‌ن.
دووباره پێش مردنیشی، بابا ڤانگا پێشبینیی داهاتویه‌كی نه‌مر و شكۆداری بۆ روسیا كردوه و به‌وته‌ی ئه‌و روسیا ده‌بێته تاكه زلهێزی جیهان و روسیا له سایه‌تی ڤلادیمێر پوتندا ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا ده‌گرێت.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ڤانگا پێشبینیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌نگی جیهانیی سێیه‌میشی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك كردوه.
بابا ڤانگا له منداڵی‌دا به‌هۆی زریانێكی نامۆوه چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا، له‌و رۆژه‌شه‌وه توانای پێشبینیكردنی بۆ داهاتوو په‌یداكردوه و له‌ماوه‌ی 50 ساڵی پێشبینییه‌كانیدا سه‌دان شتی وتوه كه دواتر هاتونه‌ته‌دی.
بابا ڤانگا نازناوی نۆسترادامۆسی ناوچه‌ی به‌لقان-ی لێنراوه و یه‌كێك له پێشبینییه‌كانی روداوه‌كه‌ی 11 سێپتێمبه‌ری تاوه‌ری بازرگانیی جیهان له شاری نیویۆرك-ی ئه‌مریكا بووه، ئه‌مه جگه‌له پێشبینیكردن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش و كاره‌ساتی تسۆنامی له كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وه‌شی سه‌باره‌ت به ڤلادیمێر پوتن وتویه‌تی، ره‌نگه له داهاتویه‌كی نزیكدا بێته‌دی.
PM:10:42:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 25979
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت