قایمقامی پێنجوێن له‌سه‌ر ئاماده‌باشی پۆلیس روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قایمقامی قه‌زای پێنجوێن به وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت دۆخی قه‌زاكه‌یان ئارامه و خستنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی پۆلیسیش بۆ خۆنیشاندانی شه‌وانه‌یه كه ساڵانه له هه‌ر قه‌زایه‌كدا ده‌كرێت.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن به وه‌كاله‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی له‌ناكاو له سنووری قه‌زاكه‌یاندا نییه و وتی: "هێزه‌كانی پۆلیسیش بۆیه له ئاماده‌باشیدان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆنیشاندانی شه‌وانه كه ساڵانه شه‌وێك یان دوو شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و خۆنیشاندانهش پۆلیس پێشنیار بۆ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕِی ده‌كات و سه‌رۆكی یه‌كه‌ش ره‌زامه‌ند ده‌بێت، بۆ ئه‌و خۆنیشاندانهش هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ناهێنرێت، به‌ڵكو هێزه‌كانی پۆلیس به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی سنووری قه‌زاكه‌ش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه ره‌نگه شه‌وێك یان دوو شه‌و بخایه‌نێت".
پێشتر راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌مید ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ زیاتر پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئارامی زیاتر بۆ سنوری قه‌زای پێنجوێن ئه‌مشه‌و 18ی ئاداری 2018 به‌شێك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی، به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایش و هاتوچۆ و هێزه‌كانی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن به شێوه‌ی خۆنیشاندانی شه‌وانه به شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكرا به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌ر كارێكی نایاسایی.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی سنوره‌كه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانیان هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی سه‌روماڵیان و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس تا به‌ره‌به‌یان له‌سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه.
هــ. ر
PM:10:30:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت