عه‌فرین لەچاوی BBCیەوە
شکاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە ناوەندی شاری عەفرین
وێستگه نیوزـ
دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئازاری 2018، ئه‌و هێزانه‌ی كه توركیا پشتیوانی‌یان لێده‌كات شاری عه‌فرینی باكوری خۆرئاوای سوریایان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاڵای تورکیا لە عەفرین دانرا
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه یه‌كه‌كانی سوپای سوریای ئازاد (سه‌ربه توركیا) سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرینیان كۆنتڕۆڵ كردوه، هاوكات محه‌مه‌د ئه‌لحه‌مدین، وته‌بێژی سوپای سوریای ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له سێ میحوه‌ره‌وه چونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه.
وتیشی "له‌وانه‌یه هه‌ر له‌مڕۆدا هه‌موو شاره‌كه به‌ته‌واوی بكه‌وێته‌ژێر ده‌ستمان و ئێستا شاره‌كه هیچ چه‌كدارێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی تێدا نییه و ئه‌وان لێی كشاونه‌ته‌وه."
به‌ڵام روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و شه‌ڕڤانانه لێره‌و له‌وێ رویداوه كه ره‌تیانكردوه‌ته‌وه له عه‌فرین بكشێنه‌وه، ئاشكراشیكردوه كه ئێشتا ئاڵای توركیا له‌سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی هێزه‌كانی شه‌ڕڤانان و ئیداره‌ی خۆجێیی عه‌فرین ده‌شه‌كێته‌وه، هه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌شدا نزیكه‌ی 280 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیش كوژراون، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره كوژرانی ئه هاوڵاتییانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له ساڵیادی جه‌نگێكی مێژویی وڵاته‌كه‌یدا كه له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م رویداوه له ولایه‌تی جیناق قه‌لعه خۆرئاوای توركیا وتی: "تیرۆرستان پشتیان به پاره و چه‌ك و پلانی هه‌ندێك لایه‌ن به‌ستبوو، به‌ڵام ئێستا به ترسه‌وه له شاره‌كه رایانكردوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو تونێلی كۆنكرێتیی ئه‌ستور خۆیان توند كردبوو".
وتیشی: "ئێستا ئاڵای ئاسایش و سه‌قامگیری له‌بری ئاڵای تیرۆر له ناوه‌ندی عه‌فرین ده‌شه‌كێته‌وه".
پێشێلكاری كرا
دوای چونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی سه‌ربه توركیا، چه‌كدارانی ئه‌و هێزانه ئاڵای خۆیان هه‌ڵكرد و به به‌كارهێنانی شۆفڵیش په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌رییان له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شاره‌كه تێكشاند.
بی بی سی ئاماژه‌ی به به‌یاننامه‌یه‌ك داوه كه له واتس ئه‌پ دانراوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت كه شكاندنی په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له عه‌فرین یه‌كه‌م پێشێلكاریی رونه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كه له یه‌كه‌م رۆژی هاتنه‌ناوه‌وه‌یدا كردبێتی.
پێش كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌ش، هه‌زاران هاوڵاتیی مه‌ده‌نی هه‌ڵاتن، ئه‌وه‌ش دوای پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره و بۆردومانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین كه ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامه.
بۆچی توركیا چووه عه‌فرین؟
له 20ی كانونی دووه‌می 2018، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌ناوی "چڵه زه‌یتون" بۆ ده‌ركردنی یه‌كینیه‌كانی پاراستنی گه‌ل له عه‌فرین ده‌ستپێكرد، ئه‌نقه‌ره یه‌په‌گه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه هه‌یه، په‌كه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا كارده‌كات و ئه‌نقه‌ره‌ش به رێكخراوێكی "تیرۆرستی"ی ناوزه‌ند ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌په‌گه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌بێت، ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی پشتڕاسكردوه‌ته‌وه كه یه‌په‌گه په‌كه‌كه نییه، چونكه له شه‌ڕی دژبه رێكخراوی داعش واشنتن هاوكاریی یه‌په‌گه‌ی كرد.
به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی هێزێكی كورد له باكوری سوریا، ئه‌نقه‌ره‌ی شڵه‌ژان، بۆیه به‌رپرسانی توركیا به‌په‌له ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی كرد و ئه‌ردۆغانیش به‌ڵێنی "خنكاندن"ی ئه‌وه هێزانه‌ی دا كه به‌وته‌ی ئه‌و "تیرۆرستن"، هه‌ربۆیه ئه‌ویش پلانی خۆی دانا بۆ ده‌ركردنی هێزه كوردییه‌كان له شاری منبج-ی نزیك سنوری توركیا.
سوپای سوریای ئازاد كێیه؟
گروپێكه له چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه له باكوری ئه‌و وڵاته چالاكن و هاوكاریی توركیا ده‌كه‌ن له زامنكردنی سنوره‌كانیدا، ئه‌و هێزانه دژبه هێزه حكومییه‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه كورد رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، شه‌ڕیان كردوه، جگه‌له‌وه ئه‌و هێزانه شه‌ڕیشیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش كردوه.
چی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا ده‌گوزه‌رێت؟
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشێكی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی روسیا بۆسه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه ئه‌ویش پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت.
سوپای سوریا به هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا به‌ره‌و ناوچه‌ی غوته پێشڕه‌وییان كردوه و وه‌ك ئاژانسی بی بی سی ئاماژه‌ی پێداوه كه له شه‌ڕه‌كانی غوته‌دا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش كوژراون.
سوپای سوریای سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت ده‌ستی به‌سه‌ر 70%ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتدا گرتوه، ئه‌م پێشڕه‌وییه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
PM:06:04:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 17104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت