سه‌عد حەدیسی، بە ئەلعیراقییە، تەلەڤزیۆنی فەرمی عیراقی راگەیاند: "له دوو رۆژی داهاتوودا (دووشەممە و سێشەممە) مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە و ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه دابه‌شده‌كرێت".
سه‌عد حەدیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، به‌ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعێراقییه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ئاینده‌دا به‌پێی پلانێكی حكومه‌تی عێراقی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مرۆ ش وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كه رۆژی دووشه‌ممه مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکات.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش نه‌ورۆز دوو مووچه وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستیش پێش نه‌ورۆز و دوای نه‌ورۆز دوو مووچه وه‌رده‌گرن.
راگه‌یاندنی واده‌كان له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 2018/3/6 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، رایگه‌یاند كه پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌رێم ده‌نێرن كه ووردبینی بۆ كراوه.
هاوكات ڤیان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی عیراق به لیژنه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی راگه‌یاندووه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".
هاوكات شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه نافه‌ڕمییه‌كان، حكومه‌تی عیراق موچه‌ی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م و شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كات".
وتیشی: "دواتر مانگانه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و ئاسایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌ڵام دیارنییه ئاخۆ مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، یاخۆد له‌ماوه‌ی جیاوازدا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، وه‌ك زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بیدات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له چه‌ندین لێدوان و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندووه پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ره‌وانه ده‌كه‌ن.
هــ. ر
PM:05:00:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9236
جار خوێنراوه‌ته‌وه