په‌كه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی عه‌فرین بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
كۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه گه‌لی كورد له عه‌فرین به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، داواشیكرد هاوڵاتیانی كورد هه‌موو شوێنێك بكه‌نه عه‌فرین و هه‌موو كاتێكیش بكه‌نه به‌رخۆدان.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین و نه‌ورۆز رایگه‌یاند، كه له ئێستا به‌ولاوه ئه‌رك له سه‌ر شانی هه‌مووانه.
ئه‌مڕۆ كۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی په‌كه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا نه‌ورۆزی 2631ی پیرۆزكرد و به ساڵی به‌رخۆدانی و سه‌ربه‌رزیی ناوزه‌دكرد.
له سه‌ره‌تای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان به گه‌شكردنی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م پێشوازی له‌م نه‌ورۆزه ده‌كه‌ین، كه جه‌ژنی به‌رخۆدانی مێژوویی و یه‌كێتی و ئازادی له دژی هێرشی سوپای توركه، نه‌ورۆزی 2631 ده‌بێته نه‌ورۆزی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شه‌ڕڤانان له عه‌فرین ماوه‌ی دوو مانگه كه قاره‌مانانه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه‌ی كوردستان له‌و دوو مانگه‌دا به هه‌موو جۆره‌كان پشتگیریی به‌رخۆدانی سه‌رده‌میان كردووه، له‌و چوارچێووه‌یه‌دا هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌نه عه‌فرین و هه‌موو ڕۆژێك ده‌كه‌ن ڕۆژی به‌رخۆدان، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به به‌رخۆدانی سه‌رده‌مه‌وه ده‌گاته واتای ڕاستینی خۆی".
په‌كه‌كه ده‌ڵێت: "له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌رخۆدانی ئازادیی عه‌فرین له ڕۆژی نه‌ورۆزدا به‌رز ده‌نرخێنین و له گه‌له قاره‌مانه‌كه‌مان، له شه‌ڕڤانان و فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌ژه، یه‌په‌گه و قه‌سه‌ده پیرۆزی ده‌كه‌ین، هه‌موو شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م به تایبه‌تی ئا‌ڤێستا خابوور به ڕێزه‌وه به‌بیردێنینه‌وه، باوه‌ڕمان وایه به‌رخۆدان له ئه‌نجامدا سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته دیاریكه‌ری ڕاستی له سه‌ده‌ی 21دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی به‌رخۆدان و ئازادی و یه‌كێتی له ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و له وڵاتپارێزان و هه‌موو ژنان و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و هه‌موو گه‌له‌كه‌مان پیرۆزده‌كه‌ین، له نه‌ورۆزی نوێ‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ دیموكراسی و ئازادی ده‌خوازین، هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز ده‌گه‌ینه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پێمان سه‌یر نییه سوپای تورك كه سه‌دان ساڵه هێڕشی قڕكه‌ر ده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، ئێستا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر عه‌فرین، سه‌یر نییه لامان كه عه‌فرین وێران ده‌كات و ده‌ستیكردووه به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك، ئه‌و هێزه سه‌دان ساڵه له ئامه‌د، سه‌رحه‌د، ده‌رسیم، بۆتان، مێردین، مه‌رعه‌ش و جوله‌مێرگ هه‌رئه‌وه‌ی كردووه كه له ئێستا دا له عه‌فرین ئه‌نجامی ده‌دات، به‌گوێڕه‌ی ڕاستیی باوه‌ڕی فاشیستیان ده‌جووڵێنه‌وه، ئێمه‌ش سه‌دان ساڵی دیكه به باوه‌ڕمانه‌وه له دژی به‌رخۆدان ده‌كه‌ین و شه‌هید ده‌ده‌ین، ئێستا گه‌لی كورد له عه‌فرین به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، هه‌موو گه‌له‌كه‌مان به ئاشكرای ده‌بینن كه ساڵی نوێ به به‌رخۆدانی ئازادی‌دا گه‌ش ده‌بێت و دیكتاتۆرییه‌تی فاشیستی تێكده‌شكێت".
په‌كه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێمه له هێرشی دیكتاتۆرییه‌تێكی فاشیستی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌ین كه باڵاده‌سته‌كانی جیهان كه خۆیان به خاوه‌نی دیموكراسی ده‌زانن ئاوا له به‌رامبه‌ر فاشیزم دا بێده‌نگن، ماوه‌ی دوو مانگه كه سوپای فاشیستی ئه‌ردۆغان له عه‌فرین خه‌ڵك ده‌كوژێت، بێگومان به‌بێ پستگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕوسیا، ئێران و رژێمی ئه‌سه‌د نه‌یده‌توانی ئه‌و هێرشه به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات، لێره‌دا ده‌ڵێین، ئه‌وانه‌ی كه چاویان داخستووه به سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی عه‌فریندا، ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان كردووه و بێده‌نگ ماونه‌ته‌وه، جارێكی دیكه‌وه به خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی دوێنێ داعش به هێرش بۆ سه‌ر كۆبانێ ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌ردۆغان له عه‌فرین ئه‌نجامی ده‌دات".
له ڕاگه‌یه‌نه‌دراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه "ئاشكرایه كه هێرشی سوپای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین، نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین، به‌ڵكو بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد، گه‌لانی ناوچه‌كه و هێزه دیموكراسیخوازه‌كانه، به‌ڵام عه‌فرین به‌رخۆدان ده‌كات، عه‌فرین بۆ پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌رخۆدان ده‌كات، ده‌یانه‌وێت كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دیموكراتی بكه‌ن و سه‌ده‌ی 21 بكه‌نه سه‌ده‌ی ئازادی و دیموكراسی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیی رێبه‌ر ئاپۆ پێك بێنن، ڕاستیی به‌رخۆدان و ئازدیی نه‌ورۆز له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌گه‌یه‌ننه واتای خۆی".
په‌كه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌و به‌رخۆدانێكی وه‌ها گه‌وره‌وه ده‌توانی ئیلهام وه‌ربگرین، پاشان هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو پیشان بده‌ین، ئه‌وه ده‌بێته جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی مێژوویی، گه‌لی عه‌فرین و هێزه‌كانی به‌رگری له گه‌ل ماوه‌ی دوو مانگه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ئێستاش ئه‌رك كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی هه‌مووان، كه هه‌موو شوێنێك بكه‌نه عه‌فرین و هه‌موو كاتێكیش بكه‌نه به‌رخۆدان، ئه‌گه‌ر به‌رخۆدان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا بڵاوببێته‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش به‌رخۆدان ته‌شه‌نه بكات، هێرسی حكومه‌تی فاشیستی تێكده‌شكێت و، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوی شۆرش له باكوری كوردستان ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ستپێبكات، كه ده‌سه‌ڵاتداریی فاشیستیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په تێك بشكێنێت كه بووه‌ته به‌ڵای سه‌ری مرۆڤایه‌تی".
له كۆتایی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌كه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین جارێكی دیكه به‌رز ده‌نرخێنین، نه‌ورۆز له رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و به‌رخۆدێرانی عه‌فرین پیرۆز ده‌كه‌ین و به هه‌موان ده‌ڵێین، كه له دژی داگیركاریی حكومه‌تی توركدا بێده‌نگ نه‌بن و بانگه‌وازیی هه‌موو كه‌سێكیش ده‌كه‌ین، كه داگیركاریی حكومه‌تی تورك تێك بشكێنن به عه‌فرینێكی ئازاده‌وه هه‌وڵ بۆ ئازادكردنی سه‌رتاسه‌ری جیهان بده‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشیای سوپای سوریای ئازاد چوونه ناو شاری عه‌فرین.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: "شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ناو شاری عه‌فریندا به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌ندێك شوێنی شاره‌كه‌دا ماون".
لای خۆیه‌وه سوپای سوریای ئازاد له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هێزه‌كانمان له به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه چوونه ناو شاری عه‌فرین و هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه و جه‌میلیه‌یان كۆنترۆڵ كردووه".
PM:02:43:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 29232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت