هونه‌رمه‌ند ئازاده ڕه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا
ئازاده ره‌ش دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ند ئازاده ڕه‌ش، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌ڕاتی بۆ كرا‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه گله‌یی هاتۆته سه‌ر.
ئازاده ڕه‌شی هونه‌رمه‌ند، كه‌هاوكاتیش به‌شداربوییه‌كی چالاكی ڕاپه‌رینه‌كه‌ی حه‌وتی ئازاری ساڵی 1991 سلێمانیه له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه گله‌یی هاتۆته سه‌ر بۆئه‌وه‌ی ڕاینه‌گه‌یاندووه كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "بەداوای لێبوردنەوە بۆ هەموو لایەک گلەیی زۆرم هاتە سەر بۆ شاردنەوەی ناساغیم و نەشتەرگەری هەموومان بەردەوام لەڕێگەی ئەو حاڵەتانەداین بۆیە منیش نەمویست هیچ کەسێک دڵتەنگ ببێت و
ئەرک بکێشێت بۆ هەواڵپرسی جگە لەوە هیچ مەبەستێکی ترم نەبووە".
هه‌روه‌ها داوای له‌هاوڕێ و خزم و كه‌س و كاره‌كه‌ی كردووه كه به‌گه‌وره‌یی خۆیان بیبورن"من دڵنیام لە پەرۆشی و دڵسۆزیانە گللەیی دەکەن"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"هەمیشە بچوک و خزمەتکاری هەموو لایەکم و هیوای سەلامەتی و تەندورستی زۆر باش بۆ هه‌موو لایه‌ك".
هاوكات ناوبراو زۆر سوپاسی دکتۆر هندرێن محمد ڕەشید و هاوكاره‌كانی كردووه كه هه‌ستاون به جێبه‌جێكردنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی.
PM:07:06:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 6920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت