شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر رووداوەکەی چه‌مچه‌ماڵ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز –
له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هێرش كرایه‌سه‌ر ئەو هٶڵەی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سیمناری تێدا ساز کرد ، زیان بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل گەیشت، ناوبراویش باڵێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی شاكر فه‌تاح له شاری چه‌مچه‌ماڵ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ئاماده‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید سیمیناره‌كه‌ی پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به ته‌ماته و هێلكه و به‌رد هێرش كرایه‌سه‌ر هٶڵەکە و زیان به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی جوڵانه‌وه‌كه گه‌یشت.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌و باره‌وه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه زانیاری ته‌واویان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی روویدا و له‌دوێنێوه پێیانوتوون كه نه‌چنه ئه‌وێ.
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "هه‌موو ئامانجه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م كۆڕ و سیمینارانه نه‌كه‌ین و نه‌چینه ناو خه‌ڵك له‌به‌رئه‌وه‌ی به بینینی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مانه هێنده‌ی تر رق ئه‌ستوور و بێتاقه‌ت ده‌بن".
وتیشی: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچینه ناو خه‌ڵك و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه چه‌ند كه‌سێكن كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ژماره‌كانیشمان لایه و ده‌زانین له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی یه‌كێتییه‌وه هاتوون كه سه‌ر به باڵێكی یه‌كێتین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و ئیشه‌یان كردووه به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئێمه هیچ گوێی پێناده‌ین".
راشیگه‌یاند كه سه‌ره‌تا داوای لێبووردن له خه‌ڵكی شاری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و داوای لێبووردن له‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه بوون و شوێنیان نه‌بوو بێنه ژووره‌وه و دڵنیایان ده‌كاته‌وه كه "جارێكی تر دێمه‌وه چه‌مچه‌ماڵی خۆشه‌ویست و ئه‌مجاره هۆڵێكی گه‌وره‌تر ده‌گرین".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی به‌ردتێگرتنه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "هه‌رچی ئۆتۆمبێل و موڵكوماڵمان هه‌یه به‌قوربانی پێڵاوی كوڕێكی گه‌رمیانی بێت و هیچ ئه‌وانه‌مان به‌لاوه گرنگ نییه".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "كۆمه‌ڵێك حزب هه‌ن به‌تایبه‌تی جوت بنه‌ماڵه كه له ده‌سه‌ڵاتدان له ئاخیر و ئۆخریانه، بێتاقه‌ت بوون و ده‌زانن كه چه‌ند مانگێكی كه‌میان ماوه و هه‌موو توانایه‌كی خۆیان
PM:05:48:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 47171
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت