به‌ڤیدیۆ.. خانمێكی ئێرانی له‌سه‌ر له‌چك زلـله‌یه‌كی خوارد
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌دا كه به مۆبایل له ناوه‌ڕاستی تارانی پایته‌ختی ئێران تۆمار كراوه، پیاوێكی توندڕه‌و له‌سه‌ر نه‌پۆشینی له‌چك زلـله‌یه‌ك له خانمێكی ئه‌و وڵاته ده‌دات.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ژێرنوسی ئینگلیزیشی كرده‌وه كه تیایدا پیاوێك به‌سه‌ر خانمێكدا ده‌نه‌ڕٍێنێ و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه له‌چكی به‌سه‌ره‌وه نییه و داوای لێده‌كات له‌چك بپۆشێت له‌وكاته‌شدا زلـله‌یه‌كی لێ ده‌دات.
به‌ڵام خانمه‌كه به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت حه‌زی له حیجاب و له‌چك نییه و چه‌ند جارێك ده‌ڵێت :"مافی خۆمه له‌چك نه‌كه‌م"، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و خانمه پیاوه‌كه توڕه‌ده‌كات و پێی ده‌ڵێت كه ئه‌وكاره پێچه‌وانه‌ی یاسایه و هیچ نه‌بێت به‌كه‌مترین ئاستیش بێت پابه‌ند بێت به یاساوه.
خانمه‌كه به پیاوه‌كه ده‌ڵێت: "كه‌ی تۆ له‌چكت كرد منیش ده‌یكه‌م!"، پیاوه‌كه پێی ده‌ڵێت "تۆ خوشكی منیت"، ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "نه‌خێر خوشكی تۆ نیم".
رێبواران و ئه‌وانه‌ی روداوه‌كه ده‌بینن به هوتاف كێشان پشتیوانی له خانمه‌كه ده‌كه‌ن و وتویانه "پشتیوانی له خانمانی شه‌قامی شۆڕش ده‌كه‌ین و مه‌رگ بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن بتانبینن".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه خانمانی ئێران به‌بێ له‌چك بێنه‌سه‌ر شه‌قام، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا خانمێكی قژ زه‌ردی ئێران به‌بێ له‌چك چووه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خه‌ڵكیش به چه‌پڵه پێشوازییان لێ‌كرد، دواتر چه‌ند كچه پۆلیسێك لێی نزیك بونه‌وه و دایان به‌زه‌ویدا، پیاوه‌كانیش هاواریان كرد: "كوا مافه‌كانی مرۆڤ؟"
PM:02:30:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 5832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت