عه‌بادی: له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یه‌كی سیاسی نین بیه‌وێت لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ دوربخاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یه‌كی سیاسی نین كه‌ بیه‌وێت لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ دوربخاته‌وه‌، هۆشداریشی دا له‌و شانه‌ تیرۆرستیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی بكه‌نه‌ ئامانج و پیامێكیشی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌س و ده‌زگایانه‌كرد كه‌ پیشتوانییان لێ ده‌كه‌ن.

له‌ وتارێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدی عیراق پێشكه‌شیكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ عیراق له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ وڵاته‌ پێشه‌نگه‌كانه‌، چونكه‌ عیراقییه‌كان سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیان به‌سه‌ر تیرۆر تۆمار كرد، وتیشی درێژه‌دان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ یه‌كگرتویی ده‌كرێت.

عه‌بادی راشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌وافوقێكی سیاسین كه‌ ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق و هاوڵاتیان بكات، نه‌ك ته‌وافوقێك كه‌ چاوی له‌ ئیمتیازات بۆ حزب و لایه‌نه‌كان بێت، كێشه‌ی ته‌وافوقه‌كانی رابردوش پاراستنی ئیمتیازاته‌كان بووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زیاتر رونیكرده‌وه‌ و وتی: "ئیمه‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یه‌كی سیاسین كه‌ بینه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز بهێنێته‌كایه‌وه‌ كه‌ به‌به‌هێزی هه‌نگاو بۆ هێنانه‌دیی خه‌ونی هاوڵاتیان بنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یه‌كی سیاسی نین كه‌ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ دوربخاته‌وه‌ و چاوی له‌ ئیمتیازاتی شه‌خسی بێت".


AM:11:53:17/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2806 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت