نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبونەوە کردوە و ئەمڕۆش بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ههر بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
پێشتر نرخی نەوت گەیشتە 71 دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوهكهشی دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی 2016 نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 27 دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە و عێیراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە.
AM:09:21:17/03/2018
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت