كهشناسی ههرێم: سبهینێ باران دهبارێت
وێستگه نیوز ـ
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات رۆژی هەینی باران ببارێت و دەشڵێت، زۆرترین رێژەی باران بارین لەشاخەکانی دهۆک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەشی پێشبینی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەهەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی هەینی 16ی ئازاری 2018 هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەسۆی دەریایی سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبی.
هەروەها دەڵێت، "ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و باران بارین بەڕێژەی جیا جیا لەناوچەکان دا دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت و، خێرایی با لە هەندێ کات زیاد دەکات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی باران لەناوچەشاخاوییەکانی دهۆک ببارێت و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بارانی مام ناوەند دەبێت و پلە کانی گەرماش دادەبەزێت بەرێژەی دوو تا چوار پلە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم کەشە ناجێگیرەش تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
هــ. ر
PM:02:14:15/03/2018
ئهم بابهته 29562
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت