شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌ندێك ناوچه بارانبارینی پچڕ پچڕ ده‌بێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بارانێكی مامناوه‌ند ده‌بارێت.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌كانی كه‌شناسی جیهانی، چاوەڕواندەکرێت،نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور بەلاوازی، له ئێواره‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 15ی ئازاری 2018 و بۆ ڕۆژی 16 مانگ، ده‌رده‌كه‌وێت.
سەرەتای ئەم شەپۆلە بە هەوری کەم دواتر هەورەکان زیادوو کەم بۆ پڕ، دواتر بۆ بارانبارینی پچڕ پچڕ‌و مامناوەند بەبڕی جیاواز له ناوچەیه‌ك بۆ ناچەیەکی تر دەگوڕێت، لە هەندێک ناوچە تۆزێک چالاک لە هەندێک ناوچەی تر لاواز‌و نمەباران یان دڵوپەباران ده‌بێت.
ئەم شەپۆلە لە ماوەی 24 بۆ 30 کاتژمێر کاریگەری دەمێنێت، هەروەها لە ناوچە شاخاویەکان رێژەی باران زیاترە وەک لە ناوشارەکان، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەهۆی کەمێک دابەزینی بارستەهەوای ساردی جەمسەری باکور، هەروەك رێژەی ئەم بارانە سێ بۆ 13 ملیمەترە، خێرایی باش لەگەڵ شەپۆلەکە ئەگەر هەیە زیاد دەکات
ئامادەکردنی راپۆرت: سالار حاجی عەلی
هــ. ر
AM:09:28:14/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 35371
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت