فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری به‌نگلادیشی له‌ نیپاڵ كه‌وته‌ خواره‌وه‌

‌پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
رۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی بەنگلادیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کاتماندۆ لە پایتەختی نیپاڵ بە 67 سەرنشینەوە تێکشکا.


فڕۆکەکە سەر بە هێڵی US-Bangla Airlines بووە، کە هێڵێكی بەنگلادیشییە و توانای هەڵگرتنی 78 نەفەری هەیە، لە داکای پایتەختی بەنگلادیش فڕیوە و لە فڕۆکەخانەی تریبوڤان لە کاتاماندۆی پایتەختی نیپاڵ لەکاتی نیشتنەوەدا  تێکشکاوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەکە بە دەستەی فڕۆکەوانیشەوە 67  کەسی تێدا بووە، لەکاتی کەوتنەخوارەوەیشی دەستبەجێ ئاگری تێبەربووە، بۆیە ژمارەی قوربانییان زۆربووە، لەو ژمارەیە تەنیا 17 کەسیان رزگارکراون.

هــ. ر


PM:02:15:12/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو