كهناڵی ئێم بی سی پهخشكردنی دراما توركییهكانی قهدهغهكرد
دیمەنێک لە درامای(لێم ببورە)
وێستگه نیوز ـ
کۆمەڵی کەناڵەکانی (ئێم بی سی) کە سەرچاوەی گەورەی دۆبلاژکردنی دراما تورکیەکان بوون لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، لە بریارێکی لە ناکاودا تەواوی دراما تورکیەکان لە کەناڵەکانیان راگرت و پەخش کردنیان قەدەغەکران.
ئێم بی سی کە ماوەی چەندین ساڵە دەیان درامای تورکی دۆبڵاژکردووە و هۆکاری سەرەکی ناساندنی زنجیرە تورکیەکان بووە لە وڵاتەکانی کەنداو و عەرەبیەکان، لە بریارێکی لە ناکاودا دراما تورکیەکانی قەدەغەکرد و ئەرشیفی دراما تورکیەکانیشیان لە پێگەکانیاندا سرییەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە جێگای ئەوان دراما بەڕازیلی و پاکستانیەکان دۆبلاژ دەکەن.
دەربارەی هۆکاری ئەم هەنگاوەی کەناڵەکانی (ئێم بی سی) سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ خراپی پەیوەندییەکانی وڵاتی تورکیا و وڵاتی سعودییە کە خاوەندارییەتی ئەم کەناڵانە دەکات.
هــ. ر
PM:09:46:04/03/2018
ئهم بابهته 39562
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت