كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌سه‌ر بودجه كۆتایی ھات
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌سه‌ر بودجه و كێشه‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران كۆتایی هات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له كۆشكی سه‌لام به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌كه ئاماده‌بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی بودجه و ماده‌كانی و ورده‌كارییه‌كانی بوو كه هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به خێرایی په‌سه‌ند بكرێت تا كاروباری هاوڵاتیان په‌كی نه‌كه‌وێت و دامه‌زراوه‌كان به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بودجه و كێشه‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران كرا.
PM:09:48:01/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت