كه‌شناسی هه‌رێم: ته‌نها له‌ مانگی شوباتدا 400 ملیم باران له‌ سلێمانی باریوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەماوەی ئەو مانگەدا 400 ملم باران لە سلێمانی باریوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، لە 1ی شوبات تا 1ی ئازار بڕی 400 ملم باران لە سلێمانی، هەولێر 165 ملم، کەرکوک 173 ملم و لە دهۆکیش 122 ملم باران باریوە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی دیکەی کەشناسی، تا ئێستا لە هەولێر  274.6 ملم، سلێمانی 608.2 ملم، دهۆک 257.6 ملم، کەرکوک 224.3 ملم و لە هەڵەبجەش 285.6 ملم باران باریوە.

هەروەها لە پێنجوێن زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی 720 ملمە و دوای ئەویش ناحیەی سەرکەپکان دێت لە پارێزگای سلێمانی کە 695 ملم بارانی لێ باریوە.

هــ. ر


PM:12:07:01/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 3279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو